دار٠ێژهرانى کرده‌وه‌ى ترۆریستى له نیۆیۆرک گیران
به‌رپرسانى ئه‌منیه‌تى ئه‌مریکا له گیرانى چوار که‌س سه‌باره‌ت به دارشتنى کارى ترۆریستى و تێکده‌رانه له نیۆیۆرک هه‌واڵیان دا.
به پێى ووته‌ى به‌رپرسانى دادوه‌رى ئه‌مریکا، رۆژى پێنجشه‌ممه ٢١ى مه‌ى ٢٠ ٠ ٩ (٣١ى بانه‌مه‌ر٠) هێزه‌کانى پۆلیسى فیدراڵى ئه‌مریکا \"ئیف بی ئاى\" له عهمهلیاتێکى درێژ ماوه‌دا چوار که‌سیان به گوومانى به‌رنامه‌دانان بۆ دانانى ته‌قینه‌وه له که‌نیسه و بیناى ئه‌نجومه‌نى یه‌هودیان له نیۆیۆرک و به ئامانجى ته‌قه کردن له فرۆکه‌کانى بنکهیێکى سه‌ربازى له نزیک ئه‌و شاره، گرتووه و به‌م زووییه به دادگا ده‌درێن.
به پێى ئه‌و ر٠اپۆرته ئه‌و چوار که‌سه که هه‌موویان پیاون، هاووه‌لاتى له دایکبووى ئه‌مریکان و رۆژى چوار شه‌ممه ٣٠ بانه‌مه‌ر٠ له‌لایه‌ن پۆلیسى فیدراڵه‌وه گیراون.