سه‌رۆکى سیا: ئێران یه‌کێک له هۆکانى بشێویه له رۆژهه‌لاتى ناوه‌راستدا
رادوێ ئاڵمان: ماڵپهر٠ى ئینتێرنێتى رۆژنامه‌ى ئاڵمانى \"دى ولت\" ٢٠ ى مه‌ى ووتووێژێکى له‌گه‌ڵ لئون پانتا سه‌رۆکى رێکخراوى ئه‌نجام داوه و بلاو کردۆته‌وه که تیایدا ناوبراو باسى له سیاسه‌ته‌کانى ئه‌مریکا دژ به ترۆریس،
رووداوه‌کانى ئه‌فغانستان و پاکستان و هه‌روه‌ها مه‌ترسیه‌کانى رژیمى ئێرانى کردوه.
مه‌ترسیه‌کانى به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی رژیمى ئێران:
سه‌رۆکى رێکخراوى سیا، له وه‌لامى ئه‌و پرسیاره‌ى که ده‌ڵێ ئایا رژیمى ئێران تا چه‌ند مه‌ترسیه؟ ده‌ڵێ: ههر٠هشهیێک که له ئێرانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ، سه‌رنجى ته‌واوى ئه‌مریکاى بۆ لاى خۆى ر٠اکێشاوه. به بر٠واى پانتا، رژیمى ئێران له‌و هێزانه‌یه که ناوچه‌ى رۆژهه‌لاتى ناوه‌راستى تووشى بشێوى کردوه. ئه‌گه‌ر چى له ئێستادا ده‌وڵه‌تى ئه‌مریکا رێگه چاره‌ى دیپلۆماسى گرتۆته پێش، به‌لام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ که‌س تووشى ساده‌بینى نابێت.
به ووته‌ى پانتا رژیمى ئێران به که‌ڵک وه‌رگرتن له به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی، له هه‌وڵى به‌هێز کردنى ده‌سه‌لاتى خۆى وه‌ک زلهێزێکى ناوچه‌که و له رێگه‌ى ئه‌و پێوه‌ندیانه‌ى که له‌گه‌ڵ سوریه هه‌یه‌تى و له‌گه‌ڵ پشتیوانى له حه‌ماس و حیزبولاى لوبنان، ده‌ست له کار و بارى عێراق وه‌رده‌دا.