هاویشتنى مووشه‌ک، په‌یامێکى سیاسى رژیمى ئێران بوو بۆ کۆمه‌ڵگاى نێونه‌ته‌وه‌یی
ر٠اپۆرتى رادوێ ئه‌مریکا، وه‌زیرى دیفاعى ئه‌مریکا رایگه‌یاند رژیمى تاران مووشه‌کێکى تاقى کردۆته‌وه که ده‌گاته ئیسرائیل، باشوورى رۆهه‌لاتى ئوروپا و بنکه نیزامیه‌کانى ئه‌مریکا له رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست.
رابرت گیتس رۆژى چوارشه‌ممه‌٣٠ ى بانهمهر٠ى ١٣٨٨ له کۆمیته‌ى کونگره‌ى ئه‌مریکا گووتى: ئه‌و مووشه‌که‌ى که له‌لایه‌ن رژیمى ئێرانه‌وه‌ى تاقى کراوه‌ته‌وه ٢ تا ٢٥٠ ٠ کیلۆمیتر ده‌روا. ناوبراو ده‌ڵى له ئێستادا رۆیشتنى مووشه‌که‌که به هۆى کێشه‌ى موتۆر له ٢ هه‌زار کیلۆمیتر نزیکتره.
له‌لایێکى دیکه‌وه ووته‌بیژى کۆشکى سپى گووتى: به‌رنامه‌ى مووشه‌کى رژیمى ئێران نیگه‌رانیێکى گه‌وره‌یه بۆ ده‌وڵه‌تى ئوباما.
هاوکات ته‌له‌فزڤیونى بی بی سی بلاوى کرده‌وه که رۆژئاوا ئه‌و هه‌نگاوه‌ى رژیمى ئێران به هه‌نگاوێکى هانده‌رانه ده‌زانێ. ر٠اپۆرتدهرى ئه‌و شه‌به‌که گووتى: راگه‌یاندنى تاقى کردنه‌وه‌ى مووشه‌کى له‌لایه‌ن سه‌رۆک کۆمارى رژیمه‌وه په‌یامێکى سیاسى بوو.