هێزه‌کانى رژیمى ئاخوندى جارێکى دیکه سنووره‌کانى کوردستانى عێراقیان تۆپ باران کرد
هاوکات له‌گه‌ڵ سه‌ردانى ئاخوند خامنه‌یی دا بۆ کوردستان، هێزه‌کانى رژیم ناوچه سنووریه‌کانى هه‌رێمى کوردستان بوردومان ده‌که‌ن.
به پێى هه‌واڵ، له شه‌وى شه‌ممه ٢٨ى بانهمهر٠ى ١٣٨٨ تا چوارشه‌ممه به خه‌ستى ناوچه‌کانى حاجى هۆمه‌ران و ناوچه‌ى پێنجوێن بوردومان کرا و ژماره‌یێکى زۆر له خه‌ڵکى ئه‌و ناوچانه به ناچارى دێ کانى خۆیان به جێ هێشتووه. به پێى هه‌واڵ دوو که‌س بریندار بوون و زه‌ره‌ر و زیانێکى زۆریش وه‌به‌ر دێ و باغ و باغاتى خه‌ڵک گه‌یشتووه.
ئه‌و کرده‌وه دیارى خامنه‌یی وه‌لى فه‌قیهى رژیم به خه‌ڵکى هه‌رێمى کوودستانه، که ئیدیعاى ئه‌وه ده‌کا رژیم پشتیوانى خه‌ڵک کوردستانى عێراقه.