ژنراڵ مولێن: به‌ده‌ست هێنانى چه‌کى ناوکه‌یی له‌لایه‌ن رژیمى ئێرانه‌وه کاره‌ساته
ده‌ریا وان میکل مولێن سه‌رۆکى ناوه‌ندى هاوبه‌شى ئه‌رته‌شى ئه‌مریکا ده‌ڵێ: ئاکامه‌کانى به ده‌ست هێنانى چه‌کى ناوکه‌یی له‌لایه‌ن رژیمى ئێرانه‌وه کاره‌سات ده‌بێ.
ژنراڵ مایکل مولێن رۆژى پێنج شه‌ممه‌٣١ى بانهمهر٠ى ١٣٨٨، له کۆمیته‌ى پێوه‌ندیه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى سه‌ناى ئه‌مریکا زیادى کرد که ناوبراو له‌و که‌سانه‌یه که پێ یان وایه که به ده‌ست هێنانى چه‌کى ناوکه‌یی له‌لایه‌ن رژیمى ئێرانه‌وه له ناوچه‌که و جیهان کاره‌سات ده‌قه‌ومێنێ و زلهێزه‌کانى ده‌بێ رێگه بگرن له قه‌ومانى ئه‌و کاره‌ساته.
ناوبراو رۆژێک دواى ئه‌وه‌ى رژیم مووشه‌کى نوێى خۆى تاقى بکاته‌وه ئه‌و قسانه‌ى ده‌کرد. سه‌رۆکى ناوه‌ندى هاوبه‌شى هێزه چه‌کداره‌کانى ئه‌مریکا گووتى: به ر٠اى ئه‌و ئه‌گه‌ر رژیمى ئێران ده‌ستى به چه‌کى ناوکه‌یی بگا ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى دراوسێکانیش هه‌ست بکه‌ن بێ پشتیوانن و ئاسایشیان نیه و هه‌وڵ ده‌ده‌ن په‌ره به چه‌کى ناوکه‌یی و یان خۆ ته‌یار بکه‌ن.