ههر٠هشه له شارى ئه‌شره‌ف و سازمانى موجاهیدینى خه‌لقى ئێران خزمه‌ته به رژیمى دیکتاتۆرى ئاخوندى ئێران
ماوه‌ى چه‌ند رۆژه له ر٠اگهیێنه گشتیه‌کانى جیهان و عێراق باس له وه‌رگرتنه‌وه‌ى پارێزگارى شارى ئه‌شره‌ف و ئه‌ندامانى سازمانى موجاهیدینى خه‌لقى ئێران له‌و شاره له هێزه‌کانى ئه‌مریکا ده‌کرێ. به پێى هه‌واڵه‌کان پارێزگارى ئه‌ندامانى سازمانى موجاهیدینى خه‌لقى ئێران ده‌درێته ده‌وڵه‌تى عێراق.
وه‌ک ئاشکرایه ئه‌ندامانى سازمانى موجاهیدینى خه‌لقى ئێران په‌نابه‌رى سیاسین و به پێى کونوانسیونى چوارى ژنێڤ و قانوونه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ده‌بێ بپارێزرێن و نه‌که‌ونه به‌ر ههر٠هشهى کوشتن و ئازاردانى رژیمى ئاخوندى.
ئه‌رکى هێزه نێوده‌وڵه‌تیه‌کانه له عێراقدا به جیددى له هه‌وڵى دابین کردنى ئاسایش و پاراستنى دانیشتوانى شارى ئه‌شره‌ف دابن و رێگه نه‌ده‌ن رژیمى ئاخوندى و ده‌ست و پێوه‌نده‌کانى مه‌به‌ستى شووم و دژى ئینسانیان بێته دیى.
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران داوا له رێکخراوه‌کانى پارێزه‌رى مافى مرۆڤ و تێکر٠اى رێکخراوه مرۆڤ دۆسته‌کان ده‌کا هه‌وڵى خۆیان بۆ پاراستنى شارى ئه‌شره‌ف بده‌ن و رێگه نه‌ده‌ن کاره‌ساتێکى ئینسانى و نا عادلانه رووبدات و ئاواتى رژیمى جینایه‌تکار و مرۆڤ کوژى ئێران بێته دیى.
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران