قالهمهر٠ه هونه‌رمه‌ندى گه‌وره‌ى گه‌لى کورد \"قالهمهر٠ه\" کۆچى دوایی کرد
له دواى ماوه‌یێک به‌ره‌به‌ره‌کانێ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشى، هونه‌رمه‌ندى به‌توانا و شمشاڵژهنى گه‌له‌که‌مان، قادر عه‌بدولازاده ناسراوه به \"قاله مهره\" ده‌مى ١٠ :٣٠ ده‌قیقه‌ى شه‌وی پێنج شه‌ممه ٣١ى بانهمهر٠ى ١٣٨٨ له ته‌مه‌نى ٨٤ساڵى دا کۆچى دوایی کرد.
قادر عه‌بدولازاده له دایکبووى ١ى سه‌رماوه‌زى ١٣٠ ٤ى کۆچى خۆرى له شارى بۆکانه. قالهمهر٠هى هونه‌رمه‌ند نزیک به ٥٠ ساڵ شمشاڵى لێدا و له ده‌یه‌ى ٥٠ بۆ رادوێ و ته‌له‌فزیۆنى کرماشان، سنه، تاران، مه‌هاباد و ورمێ شمشاڵى لێداوه و له چه‌ند فستیواڵى گه‌وره له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى ئێران‌دا به‌شدارى کردوه و به هۆى سۆزى شمشاڵه‌که‌یه‌وه له ناو خه‌ڵکدا ناو و ناوبانگى گه‌وره‌ى هه‌بوو، جێگه‌ى رێزى جه‌ماوه‌ر و هونه‌ر دۆستان بوو.
به بۆنه‌ى کۆچى دوایی قالهمهر٠ه سه‌ره‌خۆشى به خانه‌واده‌که‌ى پێشکه‌ش ده‌که‌ین و له غه‌میان خۆ به شه‌ریک ده‌زانین.
هیوادارین خوداى گه‌وره سه‌بوورى که‌س و کاری بدا.