جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئوباما داواى به‌رنامه‌ى هێرش بۆ سه‌ر رژیمى ئێران له‌ پنتاگۆن ده‌کا

ئوباما داواى به‌رنامه‌ى هێرش بۆ سه‌ر رژیمى ئێران له‌ پنتاگۆن ده‌کا

هه‌واڵده‌رى روسى رویانووستى: پنتاگۆن به‌رنامه‌ نیزامى خۆى سه‌باره‌ت به‌ رژیمى ئێران له‌ سه‌ر داواى باراک ئوباما سه‌رک کۆمارى ئه‌مریکا پێشکه‌ش کرد.

به‌ پێى رویانووستى، رابێرت گیتس وه‌زیرى دیفاعى ئه‌مریکا له‌ ووتووێژێکدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیونى \"ئێن بی سی\" رایگه‌یاند که‌ ئه‌مریکا هیچ کات به‌ گشتى هێرشى سه‌ربازى بۆ سه‌ر رژیمى ئێران ره‌د نه‌کردۆته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ى که‌ ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ هه‌یه‌ هه‌وڵه‌ دیپلۆماسیه‌کان بۆ رێگه‌گرتن له‌ وه‌ده‌ست هێنانى چه‌کى ناوکه‌یی له‌لایه‌ن رژیمى ئێرانه‌وه‌، ئاکامى نه‌بێ.
وه‌زیرى دیفاعى ئه‌مریکا گووتى: سه‌رۆک کۆمارى داواى کردوه‌ به‌ شێوه‌یێکى گشتى هه‌موو به‌رنامه‌ نیزامیه‌کانى دژ به‌ رژیمى ئێرانى پێشکه‌ش بکرێ. منیش راده‌گه‌یێنم که‌ له‌ دواى ووتووێژ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماردا ته‌واوى به‌رنامه‌کان ئاماده‌ ده‌کرێن و پێش که‌ش ده‌کرێن.

15 سال و 5 ماه و 29 روز و 10 ساعت و 14 دقیقه پیش از این

ئوباما داواى به‌رنامه‌ى هێرش بۆ سه‌ر رژیمى ئێران له‌ پنتاگۆن ده‌کا

ئوباما داواى به‌رنامه‌ى هێرش بۆ سه‌ر رژیمى ئێران له‌ پنتاگۆن ده‌کا


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن