سه‌رۆک کۆمارى پێشووى کوره‌ى باشوور خۆى کووشت
یه‌کێک له راوێژکارانى پله‌به‌رزى سه‌رۆک کۆمارى پێشووى کوره‌ى باشوور رایگه‌یاند که روه ـ هیون خۆى له تهلانێکهوه خستۆته خوارێ و خۆى کووشتووه.
ناوبراو که له ساڵى ٢٠ ٠ ٣ تا ٢٠ ٠ ٨ سه‌رۆک کۆمارى کوره‌ى باشوور بوو به‌ره‌و ر٠ووى لێکۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به گه‌نده‌ڵى ماڵى بۆته‌وه.
سه‌رۆک کۆمارى پێشووى کوره‌ى باشوور که ٦٢ ساڵى ته‌مه‌ن بوو، یه‌کێک له پارێزه‌رانى مافى مرۆڤ له وهلاتهکهى بوو و له ساڵى ٢٠ ٠ ٣دا بۆ سه‌رۆک کۆمارى هه‌ڵبژێردرا.
روه ـ هیون له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ى و ده‌یان سیاسه‌توانى دیکه‌ى وهلاتهکهى له چه‌ند حه‌وتووى رابردوودا به گه‌نده‌ڵى ئابوورى و به‌رتیل تاوانبار کران. ناوبراو قه‌بووڵى کردبوو که خێزانه‌که‌ى شه‌ش ملوێن دولارى له بازرگانێکى کورهیى وه‌رگرتووه.