هه‌واڵنێرانى بێ سنوور پێ خۆش بوونى خۆیان له دانى جایزهى \"کن\" به قوبادى راگه‌یاند
رێکخراوى ر٠اپۆرتدهرانى بێ سنوور خۆشحاڵى خۆى له ر٠اى هه‌یئه‌تى دادوه‌رى فستیواڵى نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمى \"کن\" بۆ دانى جایزهى تایبه‌تى خۆى
به فیلمى \"که‌س له پشیله‌کانى ئێرانى هه‌واڵى نیه\" که له‌لایه‌ن به‌همه‌ن قوبادى دروست کراوه، ناوبراو ئه‌و جایزهى به په‌یامێکى روون بۆ ده‌سه‌لاتدارانى رژیمى ئێران زانى که ئه‌و فیلمه‌یان قه‌ده‌غه کردوه.
ئه‌و ریکخراوه له راگه‌یێندراوى خۆیدا ئه‌و په‌یامه‌ى هه‌روه‌ها به دیفاع له ئازادى ر٠ادهربر٠ین بۆ هونه‌رمه‌ندانى ئێران ناوبردوه و ته‌ئکیدى کردۆته‌وه که فیلمى که‌س له پشلیهکانى ئێرانى هه‌واڵى نیه، ده‌بێ له ئێرانیش دا رێگه‌ى بلاوکردنه‌وه‌ى پێ بدرێ.
ئه‌و فیلمه که به‌بێ ئیجازه له ئێران‌دا دروست کراوه بارى موزیکى ژێرزه‌مینى له تاران و مه‌ترسى سانسۆر و زیندانى کردنى هونه‌رمه‌ندانى لێکداوه‌ته‌وه.
به‌همه‌نى قوبادى فیلمى \"که‌س له پشیله‌کانى ئێرانى هه‌واڵى نیه\"ى به هاوارێک دژ به کاره بێ رێ و جێ کان ناوبردوه.