فه‌رانسه له که‌نداوى فارس دا بنکه‌ى سه‌ربازى داده‌نێ
ته‌له‌فزیونى عه‌ره‌ب زمانى ئهلعالهمى رژیم: نیکولا سارکوزى سه‌رۆک کۆمارى فه‌رانسه بر٠یار وایه رۆژى دووشه‌ممه ٤ى جۆزه‌ردان سه‌ردانى ئیماراتى یه‌کگرتووى عه‌ره‌بی بکا و بنکه‌ى سه‌ربازى نوێى ئه‌و وه‌لاته له ئه‌بوزه‌بی بکاته‌وه.
پاریس ئه‌و بنکه‌ى بۆ ر٠اگرتنى هه‌ل و مه‌رجى فه‌رانسه له ناوچه له به‌رانبه‌ر رژیمى ئێران راگه‌یاندوه.
سه‌رۆک کۆمارى فه‌رانسه ساڵ و نێوێک پێش که سه‌ردانى دوبه‌ى کردبوو هه‌واڵى دروست کردنى ئه‌و بنکه‌ى بلاو کرده‌وه که ده‌روانێ به سه‌ر ته‌نگه‌ى هورموزدا و ئه‌و هه‌نگاوه له چوارچێوه‌ى بر٠یارى دامه‌زراندنى هێزه‌کانى فه‌رانسه له رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست دایه.
له‌و بنکه‌دا هێزه‌کانى فه‌رانسه له سێ هه‌ل و مه‌رجى بنکه‌ى هه‌وایی، پشتیوانى لوجستیکى و بنکه‌ى ده‌ریایی داده‌مه‌زرێن. له بنکه‌ى هه‌وایی دا جوێ له شوێنى بارهێنان، فرۆکه شهر٠کهرهکانى فه‌رانسه‌ش داده‌مه‌زرێن.
سه‌رچاوه‌یێک له کۆشکى سه‌رۆک کۆمارى ئێلیزه گووتى: به‌رنامه‌ى ئێمه له‌و بنکه‌دا وه‌لام دانه‌وه به ئه‌گه‌رى هه‌ر هێرشێکه.