ماڵپهر٠ى فیس بوک له ئێران فیلتێر کرا
ماڵپهر٠ى فیس بوک رۆژى شه‌ممه ٢ى گولان، که ته‌نیا ٢٠ رۆژى ماوه بۆ نمایشى هه‌ڵبژاردنه‌کان له رژیمى ئێران‌دا، چووه ریزى ئه‌و ده‌سته له ماڵپهر٠هکان که ته‌نیا یه‌ک په‌یام به خه‌ڵکى ئێران ده‌دا \"ناتوانى ئه‌م ماڵپهر٠ه ببینى\".
له کاتێکدا پروپاگه‌نده‌ى نمایشى هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌ستى پێ کردوه، هه‌واڵده‌رى حوکمه‌تى ئیلنا له هێرشى ده‌وڵه‌ت و فیلترینگ بۆ سه‌ر هێندێ له ماڵپهر٠ه ئینتێرنێتیه‌کان له‌وانه فیس بوک، هه‌واڵى دا.
به پێى هه‌واڵده‌رى ئیلنا فه‌رمانى فیلتێرى ماڵپه‌رى فیس بوک و ماڵپه‌ره‌کانى دیکه سه‌رله‌به‌یانى رۆژى شه‌ممه کۆمیته‌ى مه‌سادیقه‌وه ده‌رچووه. ئه‌و کۆمیته له نوێنه‌رى هێندى له وه‌زاره‌تخانه‌کانى رژیم له‌وانه ئیتلاعات و ناوخۆ و ده‌زگاى دادوه‌رى.
هه‌ر دوو ماڵپهر٠ى فیس بوک و یوتیوب که له سه‌ره‌تاى بلاو بوونه‌وه‌یاندا له ئێران‌دا فیلتێر کرابوون له مانگى ره‌شه‌مه‌ى رابردوودا فیلتێره‌که‌یان له سه‌ر لابرا و هه‌ر زوو له ناو لاوانى ئێرانى دا جێگه‌ى خۆیان کردوه.
ماڵپهر٠ى فیس بوک که له ساڵى ٢٠ ٠ ٤ دا و له‌لایه‌ن مارک زوکربرگه‌وه دامه‌زراو ئێستا زیاتر له ٢٠ ٠ ملوێن که‌س به کارى دێنێ و له پروپاگه‌نده‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کانى سه‌رۆک کۆمارى له ئه‌مریکا که‌ڵکى باشى لێ وه‌رگیرا.