گیران و به‌دواکه‌وتنى چالاکانى مه‌ده‌نى و لاوانى شارى مه‌ریوان
گیران و به‌دواداچوونى چالاکانى کۆمه‌لایه‌تى و لاوانى شارى مه‌ریوان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانى رژیمه‌وه به‌ره‌و زیاد بوونه. هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کان تیمه‌کانى عه‌مه‌لیاتى سوپاى پاسداران
به به‌هانه‌ى دابین کردنى ئه‌منیه‌تى ئاخوند خامنه‌یی زیاتر له ٦٠ که‌س له لاوان و ههڵسوور٠اوانى مه‌ریوان و ده‌ورووبه‌رى زیندانى کراون.
جوێ له‌وه هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کان شه‌پۆلێکى نوێى گرتنى چالاکانى مه‌ده‌نى و سیاسیان ده‌ست پێ کردوه. زۆربه‌ى گیراوه‌کان له‌و لاوانه‌ن که له‌م چه‌ند ساڵه‌ى دوایی دا له رێ و رهسمهکانى ٨ى مارس، رۆژى جیهانى کرێکار و چالاکى دیکه‌ى مه‌ده‌نى و نار٠هزایهتیهکاندا به‌شداریان کردوه.
له چه‌ند رۆژى رابردوودا هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کان ٣ که‌س له هاووهلاتیانى مه‌ریوانیان به ناوه‌کانى کاروان دره سید، ئازاد خوانجهزر و موزه‌فه‌رى روخهنده، گرتووه. هه‌روه‌ها داوایان له ژماره‌یێک له خانه‌واده‌کان کردوه که کور٠هکانیان به ئیتلاعات بناسێنن و ته‌حویل بده‌ن.
شایانى باسه که نه‌جیبه سوبحانى چالاکى مافى ژنان و وریا نه‌قشبه‌ندى له چالاکانى ئه‌نجومه‌نى لاوانى چیا که له‌لایه‌ن هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانى مه‌ریوانه‌وه گیرابوون تا ئێستاش چاره‌نووسیان نادیاره.