جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

دایکى دوو زیندانى سیاسى له‌لایه‌ن دادگاى رژیمه‌وه‌ گیرا

دایکى دوو زیندانى سیاسى له‌لایه‌ن دادگاى رژیمه‌وه‌ گیرا

چالاکانى مافى مرۆڤ، نازیلا ده‌شتى دایکى دوو زیندانى سیاسى له‌لایه‌ن دادگاى رژیمه‌وه‌ گیراو گوازرایه‌وه‌ بۆ زیندانى ئه‌وین.

ناوبراو دایکى هه‌ردوو زیندانى هود یازرلو \"مه‌حکوم به‌ سێ ساڵ زیندان له‌گه‌ڵ ته‌بعید بۆ زیندانى ره‌جایی شار\" و حامید یازرلو \"زیندانى\" که‌ له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانى دا به‌ تۆمه‌تى سه‌ردانى قه‌رارگاى ئه‌شره‌ف بۆ چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ خزم و که‌سه‌کانیان، هه‌ردوو کیان سێ ساڵ زیندانیان به‌ سه‌ردا سه‌پا و له‌ دواى به‌رێوه‌بردنى حوکمى منداڵه‌کانى و بۆ به‌دواداچوون سه‌باره‌ت به‌ هه‌ل و مه‌رجیان سه‌ردانى دادگاى به‌ ناو ئینقلابی رژیمى کردبوو.
ناوبراو له‌ دواى ئه‌و سه‌ردانه‌ى، له‌لایه‌ن دادگاى رژیمه‌وه‌ بۆ به‌رێوه‌بردنى حوکمى سێ ساڵ زیندانى سه‌پاو به‌رسه‌ریدا و راگه‌یاندنى به‌ پارێزه‌ره‌که‌ى، ئه‌و دادگایه‌ داواى کردوه‌ که‌ له‌لایه‌ن دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى رژیمه‌وه‌ حوکمه‌که‌ ته‌ئکید بکرێته‌وه‌ و له‌ ئاکامدا گوازرایه‌وه‌ بۆ به‌ندى نیسوانى زیندانى ئه‌وین.
له‌ ئێستادا سێ که‌س له‌ ئه‌ندامانى خانه‌واده‌ى یازرلو له‌ زیندانى ئه‌وین دا به‌ سه‌رده‌به‌ن و ته‌نیا که‌سى ئه‌و خانه‌وادى دوکتور هانى یازرلو زیندانى سیاسى پێشوو له‌ ژێر فشارێکى زۆردا دواى زانیارى له‌ سه‌ر چاره‌نووسى ئه‌ندامانى خانه‌واده‌که‌ى که‌وتووه‌.

15 سال و 5 ماه و 27 روز و 10 ساعت و 21 دقیقه پیش از این

دایکى دوو زیندانى سیاسى له‌لایه‌ن دادگاى رژیمه‌وه‌ گیرا

دایکى دوو زیندانى سیاسى له‌لایه‌ن دادگاى رژیمه‌وه‌ گیرا


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن