ئه‌مریکا نیگه‌رانى به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی رژیمى ئێرانه
به پێى ر٠اپۆرتى رادوێى ئه‌مریکا: ئادمیراڵ مایکێل مولێن سه‌رۆکى ناوه‌ندى هاوبه‌شى هێزه چه‌کداره‌کانى ئه‌مریکاله ووتووێژ له‌گه‌ڵ تهلهفزیونێکدا گووتى:
نیگه‌رانى چالاکیه ناوکهییه دیاره‌کانى رژیمى ئێرانه، به‌لام زیاتر نیگه‌رانى ههڵسوور٠انه نهێنیه ناوکهییهکانه.
ئه‌و فه‌رمانده پلهبهرزهى ئه‌رته‌شى ئه‌مریکا زیادى کرد: هه‌وڵه‌کانى رژیمى تاران بۆ دروست کردنى چه‌ک و چۆڵى ناوکه‌یی قه‌بووڵ ناکرێ چوونکه ده‌بێته هۆى تێکدانى ناوچه‌که.
سه‌رۆکى ناوه‌ندى هاوبه‌شى ئه‌رته‌شى ئه‌مریکا ووریایی دا رژیمى ئێران نزیک بۆته‌وه له وه‌ده‌ست هێنانى چه‌ک و چۆڵى ناوکه‌یی و زیادى کرد: ئامانجى ئه‌و رژیمه بۆ من روونه و پێم وایه که ئه‌وان به ئامانجى خۆیان بگه‌ن، به شێوه‌یێکى گشتى نه‌ک هه‌ر بۆ ناوچه‌که بگره ئاسایشى هه‌موو جیهان ده‌شێوێنن.