لایه‌نگرانى مافى مرۆڤى کورد به‌رده‌وامن له مانگرتن
به‌رنامه‌ى چاودێرى پشتیوانى له لایه‌نگرانى مافى مرۆڤ، به شێوه‌ى به‌رنامه‌یێکى هاوبه‌ش له رێکخراوى جیهانى خه‌بات دژ به شکه‌نجه(OMCT) و فدراسیونى نێونه‌ته‌وه‌یی مافى مرۆڤ (FIDH) به توندى نیگه‌رانى خۆیان له باره‌ى مانگرتنى چه‌ند که‌س له زیندانیانى سیاسى کورد، به‌تایبه‌ت چه‌ند که‌س له لایه‌نگرانى مافى مرۆڤ، که له رۆژى ٢٥ى ئوتى ٢٠ ٠ ٨ ده‌ستیان پێ کردوه، دهربر٠ى.
ئامانج له‌و مانگرتنه، نار٠هزایهتى له زیندان و ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ى که تێی دان.
ئه‌و زیندانیه سیاسیانه‌ى که کوردن ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن، به لانى که‌مه‌وه بریتین له:
عه‌دنان حه‌سه‌ن پوور و عه‌بدولحه‌مید بوتیمار (هیوا) دوو رۆژنامه نووس و ئه‌ندامى ههڵسوور٠ى کومه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى ئێران که له رێکه‌وتى ١٦ى ژوئیه‌ى ٢٠ ٠ ٧ به ئێعدام مه‌حکوم کراون.
محه‌ممه‌د سدیق که‌بوودوه‌ند رۆژنامه نووس و سه‌رۆکى رێکخراوى پشتیوانى له مافى مرۆڤى کوردستان که له کۆتایی مانگى مه‌ى گیراوه و به ١٠ ساڵ زیندان مه‌حکوم کراوه.
هانا عه‌بدى یه‌کێک له ئه‌ندامانى رێکخراوى ناحکومى (ئازه‌رمێهر) و ئه‌ندامێکى ههڵسوور٠ى که‌مپه‌ینى ١ ملوێن ئیمزا، که له رێکه‌وتى ١٨ى ژوئنى ٢٠ ٠ ٨ به پێنج ساڵ زیندان مه‌حکوم کراوه.
روناک سه‌فارزاده یه‌کێکه له ئه‌ندامانى که‌مپه‌ینى ١ ملوێن ئیمزا، له رۆژى ٩ى ئۆکتۆبرى ٢٠ ٠ ٧ له زیندان دایه.
مه‌سعود کوردپوور، یه‌کێک له دامه‌زرێنه‌رانى ناوه‌ندى جێگیرى دیموکراسى و مافى مرۆڤى کوردستان و یه‌کێک له ههڵسوور٠اوانى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى که له باره‌ى مافى مرۆڤ و ژینگه هه‌ڵسوورانى هه‌بوو، له رێکه‌وتى ٢٥ى ئوتى ٢٠ ٠ ٨ له زینداندایه.
یاسر گولى، خوێندکارى کورد و ههڵسوور٠او له باره‌ى مافى مرۆڤ که له مانگى ئۆکتۆبرى ٢٠ ٠ ٧ له زیندان دایه و دایکى ناوبراو به ناوى فاتیمه گوفتارى که ئه‌ندامى رێکخراوى ناحکومه‌تى (ئازه‌رمێهر) که یه‌که‌م جار له رێکه‌وتى ١٤ى ژانویه‌ى ٢٠ ٠ ٨ گیرا و ٤٠ رۆژ دوا گیرانه‌که‌ى زه‌مانه‌تى ١٥ ملوێن تمه‌ن دیارى کرا بۆ ئازاد کردنى، به‌لام دوایی ٦ مانگ به ٨ مانگ زیندان مه‌حکوم کرا و ئه‌و حوکمه له دادگاى پێداچوونه‌وه که‌م کرایه‌وه بۆ ٣ مانگ. ناوبراو له رێکه‌وتى ٢٢ى ئوتى ٢٠ ٠ ٨ه‌وه له زینداندایه.
زێنه‌ب بایه‌زیدى یه‌کێک له ئه‌ندامانى که‌مپه‌ینى ١ ملوێن ئیمزا که له رێکه‌وتى ٧ى ژوئیه ٢٠ ٠ ٨ گیراوه و رۆژى ١٠ ى ئوتى ٢٠ ٠ ٨ به چوار ساڵ زیندان مه‌حکوم کرا.
فه‌رزاد که‌مانگه‌ر و عه‌لى حه‌یده‌ریان، به تاوانى هاوکارى له پارتى کرێکارانى کوردستان (PKK) به ئێعدام مه‌حکوم کران.
ئه‌و که‌سانه که له زیندانه جیاجیاکانى رژیمدا گیراون و له هه‌ل و مه‌رجێکى خراپ دان و رێگه‌یان نادرێ پارێزه‌ره‌کانیان ببینن و جیا کردنه‌وه‌یان له باقى گیراوان، هه‌روا له شێوه‌ى دادگاییه ناقانونیه‌کانیش نارازین.