جان بۆلتون ده‌ڵێ: ده‌بێ وه‌ک کوره‌ى باکوور چاو له رژیمى ئێران بکرێ
جان بۆلتون نوێنه‌رى پێشووى ئه‌مریکا له رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ووتووێژێکدا سه‌باره‌ت به تاقى کردنه‌وه‌ى مووشه‌کى کوره‌ى باکوور گووتى:
نابێ کێشه‌ى چه‌کى ناوکه‌یی و مووشه‌کى بالستیک لێک جوێ بکرێنه‌وه.
ئه‌وه‌ى که ئێمه سه‌باره‌ت به کوره‌ى باکوور ده‌بینین، ده‌بێ سه‌باره‌ت به رژیمى ئێران و به‌رنامه ناوکهییهکهى به هه‌مان شێوه بین. ده‌مه‌وێ جارێکى دیکه هاوکاریه‌کانى رژیمى ئێران کوره‌ى باکوور ته‌ئکید که‌مه‌وه.
ناوبراو هه‌روه‌ها گووتى: ئێمه ئێستا له هه‌ل و مه‌رجى تاقى کردنه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى ئوباما له‌و باره‌وه‌ین. من هه‌نگاوێک زیاتر هه‌ل ده‌گرم و ئیشاره به مهنشوورى شه‌شه‌مى رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌که‌م. ئه‌و مه‌نشووره ده‌ڵێ: ئه‌وانه‌ى که به‌رده‌وامن له پێشێلکارى و به رێگه‌ى خۆیاندا ده‌رۆن، ده‌بێ له رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ر بکرێن.