زیاد بوونى ئیعتیاد له ناو چینى خوێنده‌واردا
هه‌واڵده‌رى حکومه‌تى مێهر، مندالان و مێرمندالانى ئێمه به هیچ شێوه‌یێک تواناى \\\"نا ووتن\\\" یان تێدا نیه که یه‌کێک له به‌ڵگه ریشه‌ییه‌کانى رێگرتن له تووشبوونى ئیعتیاده و هیچ هه‌وڵێک بۆ به‌هێز کردنى ئه‌و توانا تیاندا له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه نادرێ.
نارنجیها به‌رێوه‌به‌رى گشتى فه‌رهه‌نگى و پشتیوانى ناوه‌ندى خه‌بات دژ به مه‌واده سر٠کهرهکان، به ته‌ئکید سه‌باره‌ت به گرینگى تواناى \\\" نا وتن\\\" و په‌روه‌رده‌ى ئه‌و هه‌سته له مندالاندا، زیادى کرد: رێژه‌یێکى زۆر که‌م له مندالانى ئێمه ئه‌و توانایان هه‌یه و ئه‌وه‌ش نه‌ک به هۆى بارهێنان به‌ڵکوو له توانا و لێهاتوویی شه‌خسى خۆیانه.
ناوبراو گووتى: یه‌کێک له هۆ ریشه‌ییه‌کانى که خه‌ڵکى کۆمه‌ڵگاى ئێمه روو ده‌که‌نه ئه‌و مه‌واده به نه‌بوونى ئاگاییه سه‌باره‌ت به زه‌ره‌ره‌کانى، به شێوه‌یێک که ئێستا له نێوان زۆرێک له چین و تووێژه‌کانى کۆمه‌ڵگا ئه‌و بیرکردنه‌وه خراپه هه‌یه که تریاک، که بۆ که‌سانى به ته‌مه‌ن زیانێکى ئه‌وتۆى نیه، بارى جێنسى که‌سه‌کان به‌هێز ده‌کا، فشارى خوێن میزان ده‌کا و یان قه‌ندى خوێن داده‌به‌زێنێ و ئه‌وه بۆته هۆى ئه‌وه‌ى که خه‌ڵکێکى زۆر ئه‌و مه‌واده به کار بێنن.
نارنجیها، ته‌ئکیدى کرده‌وه که هۆى په‌ره‌گرتن بیرکردنه‌ه‌و خراپه‌کان له کۆمه‌ڵگا سه‌باره‌ت به کاردانه‌وه‌ى چاکى تریاک، گووتى: ئه‌گه‌ر له زانستى ئیعتیاد دا زانیارى ناته‌واو بدرێ کاردانه‌وه‌ى ئه‌وتۆى نابێ، ده‌بێ به ووردى بگووترێ، ده‌بێ کاردانه‌وه مه‌ترسیداره‌کانى ئه‌و مه‌واده بۆ مندالان و مێرمندالان شی بکرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى کار بکاته سه‌ر بیرکردنه‌وه و هه‌ڵسووکه‌وته‌کان.
ناوبراو ووتى ده‌بێ لێکۆڵینه‌وه بکرێ که بۆچى له کۆمه‌ڵگاى ئێمه‌دا که‌سانى خوێنده‌وار به دوکتور و موهه‌ندیسیشه‌وه موعتاد بوون؟ ئه‌وه نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه که هه‌موو هه‌وڵى خانه‌واده و مه‌دره‌سه‌کان ده‌رسێکى رواڵه‌تى بووه.