کوره‌ى باکوور ههر٠هشهى هێرشى سه‌ربازى له کوره‌ى باشوور کرد
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه له سئول، رۆژى چوارشه‌ممه ٦ى جۆزه‌ردانى ١٣٨٨، رژیمى کوره‌ى باکوور ههر٠هشهى له کوره‌ى باشوور کرد که هێرشى نیزامى ده‌کاته سه‌ر.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى کوره‌ى باشوور چووه ریزى عه‌مه‌لیاتى نیزامى ئه‌مریکا بۆ گهر٠انى ئه‌و که‌ل و په‌لانه‌ى له ده‌ریاوه ده‌گوازرێنه‌وه، کوره‌ى باکوور ههر٠هشهى هێرشى سه‌ربازى له کوره‌ى باشوور کرد.
ووته‌بێژى ئه‌رته‌شى کوره‌ى باکوور رایگه‌یاند که ئه‌و وه‌لاته زه‌مانه‌تى ئاسایشى ئه‌و که‌شتیانه‌ى که له قه‌راغه‌کانى ئه‌و وه‌لاته‌وه هاتووچۆ ده‌که‌ن، ناکا.
له دواى راگه‌یاندنى کوره‌ى باشوور سه‌باره‌ت به چوونه ریزى بر٠یارى خه‌بات له به‌رامبه‌ر په‌ره‌سه‌ندنى چه‌ک و چۆڵى ناوکه‌یی، به‌رپرسانى پیونگ یانگ رایانگه‌یاند که ئه‌و وه‌لاته چى تر پێ به‌ند نابێ به رێکه‌وتن نامه‌ى شه‌ر٠ وێستاندن له‌گه‌ڵ کوره‌ى باشوور. ئه‌و رێکه‌وتن نامه ساڵى ١٩٥٣ له نێوان هه‌ر دوو کوره‌دا ئیمزا کرا.
هاوکات هه‌واڵده‌رى رۆیتێرز له زمان هه‌واڵده‌رى ئینتێر فاکسه‌وه بلاوى کردۆته‌وه که سه‌رچاوه ئاسایشیه‌کانى روسیه رایانگه‌یاند که ئه‌و وه‌لاته له کاتى تاقى کردنه‌وه‌ى ناوکه‌یی کوره‌ى باکوور ئاماده باشى نیزامى داوه.
چاودێران ده‌ڵێن: پیونگ یانگ بایه‌خێک به کاردانه‌وه‌کانى نێونه‌ته‌وه‌یی نادا. ر٠اى وه‌لاتانى جیهان سه‌باره‌ت به تاقى کردنه‌وه‌ى ناوکه‌یی بۆ کوره‌ى باکوور گرینگ نیه، ئامانجى سه‌ره‌کى ئه‌و وه‌لاته له دروست کردنى چه‌کى ناوکه‌یی به کارهێنانیه‌تى وه‌ک سپه‌رێکه له به‌رانبه‌ر هه‌وڵه‌وکانى ئه‌مریکا بۆ بێ هێزکردنى پایه‌کانى حکومه‌تى دیکتاتۆرى ئه‌و وه‌لاته.