هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه: جان کێری داواى کرد کۆمه‌ڵگاى جیهانى به جیددى وهلامى کوره‌ى باکوور و ئێران بداته‌وه
سه‌ناتۆر جان کێری سه‌رۆکى کۆمیته‌ى پێوهندیهکانى سه‌ناى ئه‌مریکا رۆژى سێ شه‌ممه ٥ى جۆزه‌ردانى ١٣٨٨، داواى له کۆمهمڵگاى جیهانى کرد
که به جیددى وهلامى تاقى کردنه‌وه‌ى ناوکه‌یی کوره‌ى باکوور بداته‌وه. ناوبراو به هه‌واڵنێرانى گووت: به ر٠اى من بۆ کۆمه‌ڵگاى جیهانى گرینگه که له وهلامدانهوهدا به ته‌واوى جیددى بێت.
جان کێری زیادى کرد نه ته‌نیا کوره‌ى باکوور و به‌رنامه‌که‌ى پێوه‌ندى به ئێمه‌وه هه‌یه، به‌ڵکوو ئه‌و مه‌سه‌له له سه‌ر روانگه‌ى رژیمى ئێران سه‌باره‌ت به کاردانه‌وه‌ى جیهان و جیددیهتى هه‌وڵه‌کانى رێگرتن له په‌ره‌سه‌ندنى ناوکه‌یی کاریگه‌رى زۆرى ده‌بێ.
هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه له‌گه‌ڵ بلاوکردنه‌وه‌ى ئه‌و هه‌واڵه، زیادى کرد: جان کێری له چینه و سه‌ردانى ناوبراو تایبه‌ته به گۆر٠انى ئاو و هه‌وا و هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌کانى پێوه‌ند به رێگری له په‌ره‌سه‌ندنى به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی رژیمى ئێران و کوره‌ى باکوور.