لاوێک له ژێر شکه‌نجه‌دا گیانى دا
ئایه‌نده نیوز، له کاتێکدا هێزى به ناو ئینتزامى شاهرود هۆى مردنى لاوێکى ٢٥ ساڵه به ناوى عه‌بباس سدیقى له گرتووخانه‌ى کهلانتهرى ١١ى ئه‌و شاره‌ى به خۆکوژى به که‌مه‌رى شه‌رواڵ راگه‌یاندوه،
به‌لام خانه‌واده‌ى ئه‌و لاوه له نامه‌یێکدا بۆ فه‌رمانده‌یی هێزى سهرکوتگهرى ئینتزامى ئوستانى سمنان ئه‌و قسانه‌ى ره‌د کردۆته‌وه و هۆى مردنى کوره‌که‌یان گێراوه‌ته‌وه بۆ شکه‌نجه و لێدانى تاقه‌ت پروکێن.
به پێى قسه شاهیدان و خانه‌واده‌ى ناوبراو، عه‌بباس که به نیسانێکى بارهه‌ڵگر کارى ده‌کرد له ٣١ى بانهمهر٠دا بۆ کارێک ده‌چێته شه‌قامى ناسراو به شه‌هید سدوقى که له‌و کاته‌دا ده‌بینێ هێزه‌کانى شاره‌وانى شاهرود خه‌ریکى کۆکردنه‌وه‌ى که‌ل و په‌لى ده‌ست فرۆشێکن. ناوبراو له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه تێکدهگیرێ و ئه‌وانیش لێى ده‌ده‌ن له حاڵێکى خراپ دا ده‌یبه‌نه کهلانتهرى ١١.
عه‌بباس که ٨ ـ٩ مانگ له‌وه پێش بابى مردوه سه‌رپه‌رستى دایک و ٥ براو خۆشکێکى له ئه‌ستۆ بووه.