ژماره‌ى کوژراوانى ته‌قینه‌وه‌که‌ى دوێنێى زاهیدان به گه‌یشته ٢٣ که‌س
هه‌واڵده‌رى حکومه‌تى ئێران ژماره‌ى کوژراوانى ته‌قینه‌وه‌که‌ى مزگه‌وتى ئهمیرئهلموئمنینى زاهیدانى له نێوان ١٩ تا ٢٣ که‌س راگه‌یاندوه.
به پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى حکومه‌تى فارس تا ئێستا ٢٣ که‌س گیانیان داوه که ١٥ که‌سیان ناسراونه‌ته‌وه. ژماره‌ى برینداره‌کانیش ٨٠ که‌س راگه‌یندراوه.
هه‌روه‌ها ئوستاندارى سیستان و به‌لوچستان رایگه‌یاند که به‌رێوه‌به‌رانى ئه‌و کاره‌یان گرتووه و لێپرسینه‌وه لێ یان به‌رده‌وامه. له‌لایێکى دیکه‌وه جێگرى عه‌مه‌لیاتى هێزى ئینتزامى رژیم به هه‌واڵده‌رى حکومه‌تى مێهرى گووتووه که دوو که‌س له ته‌قینه‌وه‌که‌ى رۆژى پێنج شه‌ممه‌دا ده‌ستیان هه‌بووه که یه‌کیان ته‌قینه‌وه‌که‌ی ناوه‌ته‌وه و کوژراوه و که‌سى دووهه‌م گیراوه.
نوێنه‌رى وه‌لى فه‌قیهى رژیم له سیستان و به‌لوچستان سێ رۆژى وه‌ک ماته‌مینى گشتى راگه‌یاندوه.