چووه‌نى هێزه‌کانى پۆلیس بۆ شارى ئه‌شره‌ف، پێشێلکارى ئاشکراى رێکه‌وتن نامه‌ى ده‌وڵه‌ت عێراق له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تى ئه‌مریکایه
سه‌ر له به‌یانى رۆژى پێنج شه‌ممه ٧ى جۆزه‌ردانى ١٣٨٨ژماره‌یێک له هێزه‌کانى پۆلیسى ئوستانى دیاله‌ى عێراق چوونه شارى ئه‌شره‌ف که زیاتر له ٣٤٠ ٠ ئه‌ندامى رێکخراوى موجاهیدینى خه‌لقى ئێرانى لێ نیشته جێ یه.
ئه‌و کرده‌وه پێشێلکارى کردنى ئاشکراى رێکه‌وتننامه‌ى ده‌وڵه‌تى عێراق له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تى ئه‌مریکایه، له پێوه‌ند به رێزگرتن له مافه‌کانى دانیشتوانى ئه‌شره‌ف.
ئه‌و کرده‌وه نیشانى دا که ده‌وڵه‌تى عێراق بر٠یارنامهى پارڵمانى ئوروپا و په‌یمانامه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان به‌رێوه نابا مافى دانیشتووانى ئه‌شره‌ف له به‌رچاو ناگرێ و به کرده‌وه ده‌رکه‌وت هیچ رێگه‌یێکى دیکه بێجگه له گه‌یشتن به زه‌مانه‌تێکى نێونه‌ته‌ه‌ویی بۆ پارێزگارى ئه‌شره‌ف نیه، و ده‌بێ ده‌وڵه‌تى ئه‌مریکا به‌رپرسایه‌تى پارێزگارى ئه‌شره‌ف به پێى په‌یمان نامه نێوه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌کان له ئه‌ستۆ بگرێ.
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران، داوا له هێزه‌کانى فره‌نه‌ته‌وه‌کان ده‌کا بۆ پارێزگارى دانیشتوانى ئه‌شره‌ف هه‌نگاوى جیددى هه‌ڵگرن تا رێگه له کاره‌ساتی مرۆیی بگیرێ. هه‌روه‌ها داوا له رێکخراوه مرۆڤ دۆسته‌کان و کۆمیساریاى به‌رزى په‌نابه‌رانى سه‌ر به رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان (UNHCR) ده‌کا پارێزگارى له دانیشتوانى ئه‌شره‌ف بکه‌ن و بۆ دابین بوونى مافه‌کانیان پشتیوانیان لێ بکه‌ن.
کۆمیته‌ى ناوه‌ندى
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
٨ى جۆزه‌ردانى ١٣٨٨