جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سه‌ردانى سێ حیزبی کوردستانى سوریه‌ له بنکه‌ى نوێنه‌رایه‌تى سلێمانى سازمانى خه‌بات

سه‌ردانى سێ حیزبی کوردستانى سوریه‌ له بنکه‌ى نوێنه‌رایه‌تى سلێمانى سازمانى خه‌بات

رۆژى پێنج شه‌ممه‌ رێکه‌وتى ٢٨/٥/٢٠ ٠ ٩ نوێنه‌رایه‌تى سێ حیزبی کوردستانى سوریه‌ سه‌ردانى، نوێنه‌رایه‌تى سلێمانى سازمانى خه‌باتیان کرد.

به‌رێزان عه‌بدولباقى یوسف ئه‌ندامى ده‌فته‌رى سیاسی و نوێنه‌رى حیزبی یه‌کێتى کورد له‌سوریا، شه‌لال گه‌دۆ نوێنه‌رى حیزبی چه‌پى کورد له‌سوریا و به‌هجه‌ت به‌شیر نوێنه‌رى پارتى دیموکراتى کورد له‌سوریا (الپارتى) له‌شارى سلێمانى، له‌لایه‌ن به‌رێز سه‌یید کامیل نورانى فه‌رد ئه‌ندامى کومیته‌ى ناوه‌ندى و به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تى سلێمانى و کادره‌کانى پێوه‌ندى سازمانى خه‌بات پیپ٠Žشوازیان لێکرا. له‌کۆبوونه‌وه‌ێکى یه‌ک ساعه‌تى دا، ره‌وشی کورد له‌ناوچه‌که‌ و ئاڵوگۆره‌کانى جیهان و ره‌وشی کورد له‌کوردستانى سوریه‌ و ئێران و هه روه ها پێوه‌ندى و دۆستایه‌تى باس و پێداگرى له‌سه‌ر کرا. هه‌ر چوار لایه‌ن به‌و ئه‌نجامه‌ گه‌یشتن که‌ به‌ بێ ده‌سته‌به‌رکردنى یه‌کێتى و ته‌بایی له‌ناوهێز و جه‌ریانه‌کانى خه‌باتکارى کورد ناتواندرێ به‌پێى چاوه‌روانیه‌کان پێشڤه‌چوون له‌ دۆزى ره‌واى کورد ده‌ستبه‌ر بکرێ و هه‌ر بۆیه‌ ده‌بێ کارى سه‌ره‌کى حیزبه‌کان کارکردن بۆ ئه‌و ئه‌رکه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ بێ.




15 سال و 5 ماه و 22 روز و 7 ساعت و 36 دقیقه پیش از این

سه‌ردانى سێ حیزبی کوردستانى سوریه‌ له بنکه‌ى نوێنه‌رایه‌تى سلێمانى سازمانى خه‌بات

سه‌ردانى سێ حیزبی کوردستانى سوریه‌ له بنکه‌ى نوێنه‌رایه‌تى سلێمانى سازمانى خه‌بات


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن