جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

راگه‌یێندراوى کومیته‌ى ناوه‌ندى سازمانى خه‌بات له‌سه‌ر ده‌یه‌مین شانۆى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمارى له‌ئێران

راگه‌یێندراوى کومیته‌ى ناوه‌ندى سازمانى خه‌بات له‌سه‌ر ده‌یه‌مین شانۆى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمارى له‌ئێران

به‌ پێى بر٠یارى رژیمى ئاخوندى له‌مانگى جۆزه‌ردانى ئه‌مساڵدا شانۆى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمارى به‌رێوه‌ ده‌چێ.
به‌و مه‌به‌سته‌ ناوه‌نده‌کانى راگه‌یاندنى رژیم ده‌ستیان داوه‌ته‌ پروپاگه‌نده‌ى به‌ربلاو و باڵه‌کانى ده‌سه‌لات هه‌وڵى به‌رده‌وامیان ده‌ست پێکردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى پاڵێوراوه‌که‌یان ببێته‌ سه‌رۆک کۆمار.

باڵى خامنه‌یی که‌ باڵى ده‌سه‌لاتداره‌ و سه‌رتاخوارى ده‌سه‌لاتى ئیرتجاعى له‌ده‌ستدایه‌ و ته‌نانه‌ت ئاکامى شانۆى هه‌ڵبژاردنه‌کانیش له‌ده‌ست خۆیاندایه‌، هه‌ر له‌ئێستاوه‌ مژده‌ى سه‌رکه‌وتنى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد ده‌ده‌ن بۆ ده‌وره‌یێکى دیکه‌ى سه‌رۆک کۆمارى. هه‌ر له‌و پێوه‌ندیه‌شدا ئاخوند خامنه‌یی وه‌لى فقیهى رژیم له‌سه‌ردانه‌که‌ى بۆ شارى سنه‌ ناراه‌سته‌خۆ دیفاعى لێکرد و داواى کرد، ده‌نگى پێ بده‌ن. هه‌موو ده‌زانن ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد به‌ دروشمه‌ زریقه‌ و بریقه‌داره‌کانى بر٠یارى دابوو، پووڵى نه‌وت له‌نێوان خه‌ڵکدا دابه‌ش بکا و رووبه‌رووى گه‌نده‌ڵى و فه‌ساد ده‌بێته‌وه‌ و ژیانى خه‌ڵک خۆش بکا، به‌لام ئه‌وه‌ى له‌ماوه‌ى چۆار سال سه‌رۆک کۆمارى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد ده‌بیندرێ، په‌ره‌گرتنى گرانى و هه‌ژارى و داخرانى ده‌یان کارخانه‌ى بچوک و گه‌وره‌ و بیکار و بوونى هه‌زاران کریکار و زیادبوونى بێ متمانه‌یی جیهانى به‌ هه‌ل و مه‌رجى ئابوورى له‌ئێرانه‌. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆربه‌ى بازرگانان و ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانى ئێران سه‌رمایه‌کانیان بۆ ده‌ره‌وه‌ى ئێران ده‌گوێزنه‌وه‌. ئه‌وه‌ى له‌ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد و ده‌وڵه‌ته‌که‌ى بیندراوه‌ په‌ره‌پێدانى سه‌رکووت و ئیعدام و هه‌ره‌شه‌ له‌ئازادیخوازانه‌ که‌ به‌راستى له‌و پێوه‌ندیه‌دا به‌ باشترین شێوه‌ ئه‌رکى خۆى به‌ جێ هێناوه‌ و مه‌وداى سته‌م و دره‌نده‌یی له‌سنوور تێپه‌راندووه‌ و ته‌نیا ئه‌و به‌ڵینه‌ى که‌ پێش له‌ده‌ست به‌کار بوونى دابووى به‌ باشی جێ به‌جێ کردووه‌.
پاڵیوراوى دیارى باڵى خامنه‌یی، ئه‌حمه‌دى نه‌ژاده‌، دواى ئه‌و، دوو که‌سی دیار ئاخوند که‌روبی و میرحوسێن موسه‌ویه‌ له‌ باڵى به‌ ناو ئیسلاح خواز، ئاشکرایه‌ که‌ میرحوسێن موسه‌وى یه‌کێک له‌مۆره‌ دیاره‌کانى ده‌سه‌لاته‌ و ده‌ستى سه‌رکى بووه‌ له‌دامه‌زراندنى حیزب الله‌ى لوبنان و په‌ره‌پێدانى ده‌سته‌ و تاقمه‌ ترۆریسته‌کان له‌وه‌لاتانى ئیسلامى وعه‌ره‌ب، ئه‌گه‌ر ژماره‌یێکى زۆر باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ موسه‌وى سه‌ر به‌ باڵى به‌ناو ئیسلاح خوازه‌، به‌شێکى دیکه‌ له‌خاوه‌ن بووچوونه‌کان موسه‌وى به‌ نزیک له‌باڵى ده‌سه‌لاتدار و خامنه‌یی ده‌زانن، که‌ بێگومان خودى میرحوسێن موسه‌وى بێجگه‌ له‌چه‌ند ره‌خنه‌ له‌ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد و ده‌وڵه‌ته‌که‌ى هیچى دیکه‌ى له‌به‌رانبه‌ر وه‌لى فه‌قیه‌ و ره‌خنه‌ له‌جێگه‌ و شوێنى ولایتى فه‌قیه‌ نه‌گووتووه‌، ته‌نانه‌ت له‌سه‌فه‌ری بۆ گورگان به‌کرێگیراوانى رژیم دروشمى مه‌رگ بۆ دژى ولایتى فه‌قیه‌ ده‌ڵێ، موسه‌ویش له‌وه‌لامدا ده‌ڵێ ئێمه‌ش ده‌ڵێن مه‌رگ بۆ دژى ولایتى فقیه‌.
ئه‌وه‌ روونه‌ که‌ موسه‌وى یه‌کێکه‌ له‌مۆره‌ دزێوه‌کانى رژیم و له‌گه‌لاڵه‌ى ترۆرى موخالیفانى رژیم و ناردنى به‌ ناو ئینقلابی خومه‌ینى بۆ وه‌لاتانى ئیسلامى ده‌ورى سه‌ره‌کیی بووه‌ ، ئاخوند که‌روبیش که‌ جارێکى دیکه‌ به‌ختى خۆى تاقى کردۆته‌وه‌ و ئه‌مجاره‌ش به‌ناوى موخاله‌فه‌ت له‌شێوه‌ى به‌رێوه‌بردنى وولات و قسه‌ له‌جێ به‌ جێ کردنى بر٠گه‌کانى قانوونى ئه‌ساسی، له‌پێوه‌ند به‌ نه‌ته‌وه‌ و که‌مایه‌تیه‌ دینیه‌کان له‌ئێراندا مه‌به‌ستیه‌ بگاته‌ سه‌رۆک کۆمارى رژیم و له‌ لایێکى دیکه‌وه‌ ته‌نوورى شانۆى هه‌ڵبژاردن گه‌رم دابێنێ. ئاخوند که‌روبی، له‌فریوکاریێکى نوێدا، شه‌ش خاڵى به‌رنامه‌ى کارى خۆى بلاوکردۆته‌وه‌ که‌ ئه‌و خالانه‌ زۆر له‌ لایه‌ن ئاخوندانه‌وه‌ باس کراون. دیاره‌ ئه‌مجاره‌ش که‌روبی که‌ڵکیان لێ وه‌رده‌گرێته‌وه‌. یه‌کێک له‌مه‌به‌سته‌کانى که‌روبی له‌و فریوکاریانه‌ راکێشانى ده‌نگى نه‌ته‌وه‌ى کورد له‌کوردستانى ئێرانه‌ و له‌چه‌ند بۆنه‌دا قسه‌ى له‌سه‌ر مه‌زڵوومیه‌تى گه‌لى کورد کردووه‌. بێگومان ئاخوند که‌روبی بۆ خۆى به‌ ته‌نیا هیچ نییه‌ تا بتوانێ کارێک بۆ گه‌لى کورد بکا و خۆئه‌گه‌ر پله‌یێکى ده‌وڵه‌تى به‌ده‌سته‌وه‌ بێ. بێگومان جیاوازى له‌مۆره‌کانى دیکه‌ى رژیم نابێ.
مه‌گه‌ر ئاخوند که‌روبی له‌رابردوودا سه‌رۆکى مه‌جلیسى رژیم نه‌بوو؟ مه‌گه‌ر نوێنه‌رى تایبه‌تى رێبه‌رى رژیم نه‌بووه‌ و ئه‌ندامێکى هه‌ڵسوورى ده‌سه‌لات نه‌بوو؟ ئه‌ى ئه‌و کاته‌ بۆ هیچ قسه‌یێکى به‌ قازانجى خه‌ڵکى کورد و باقى گه‌لانى مه‌زلوومى ئێران نه‌ده‌گووت؟ ئاخوند که‌روبی له‌ هێرشی هێزه‌کانى رژیم بۆسه‌ر شارودێى کوردستان له‌رادوێ و ته‌له‌یزونى رژیم گه‌لى کوردى به‌ کافر داده‌نا و هێرشی ده‌کرده‌ سه‌ر رێبه‌رانى کوردستان و یه‌کێک له‌پشتیوانانى سه‌ره‌کى خومه‌ینى بوو.
به‌و به‌ڵگه‌ سه‌ره‌تاییانه‌ى که‌ باس کران و به‌ پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى که‌ خه‌ڵکى کوردستان له‌بانده‌کانى ده‌سه‌لاتدارى ئاخوندى هه‌یانه‌، هیچ هومێدێک به‌ باش بوونى وه‌زع و گۆران له‌سیاسه‌ت و شێوه‌ى ده‌سه‌لاتدارى له‌ئێراندا به‌ دى ناکرێ.هه‌ر بۆیه‌ سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران، جارێکى دیکه‌ داوا له‌هاونیشتمانانى به‌رێز ده‌کا، له‌نمایشى هه‌ڵبژاردنى ده‌یه‌مین ده‌وره‌ى سه‌رۆک کۆمارى رژیم به‌شدارى نه‌که‌ن و ئه‌و نمایشه‌ گاڵته‌جارییه‌ که‌ ته‌نیا بۆ هێشتنه‌وه‌ى رژیمه‌ سه‌رکوتگه‌ره‌ و هه‌وڵدانه‌ بۆ به‌قانوونى کردن و مه‌شروعیه‌ت پێدان به‌ ده‌سه‌لاتى ئاخونده‌کان، ته‌حریم بکه‌ن.
رێبه‌رایه‌تى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران داوا له‌ ئه‌ندامان و لایه‌نگرانى له‌ناوخۆى کوردستان ده‌کا، به‌وپه‌رى توانا هه‌وڵ بده‌ن بۆ ئاگادار کردنه‌وه‌ى جه‌ماوه‌ر له‌پیلان و فریوکاریه‌کانى ده‌سه‌لاتدارانى رژیمى ئاخوندى با هه‌موو پێکه‌وه‌ له‌پێناو ته‌حریمى نمایش هه‌ڵبژاردن و رسواکردنى رژیمى ئاخوندى تێ بکۆشن.
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
کومیته‌ى ناوه‌ندى
٢٦ى بانه‌مه‌ر ١٣٨٨ کۆچى خۆرى


15 سال و 5 ماه و 16 روز و 23 ساعت و 20 دقیقه پیش از این

راگه‌یێندراوى کومیته‌ى ناوه‌ندى سازمانى خه‌بات له‌سه‌ر ده‌یه‌مین شانۆى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمارى له‌ئێران

راگه‌یێندراوى کومیته‌ى ناوه‌ندى سازمانى خه‌بات له‌سه‌ر ده‌یه‌مین شانۆى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمارى له‌ئێران


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن