جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

رێبه‌رانى ئه‌مریکا و ئاڵمان سه‌باره‌ت به‌ رژیمى ئێران ووتووێژیان کرد

رێبه‌رانى ئه‌مریکا و ئاڵمان سه‌باره‌ت به‌ رژیمى ئێران ووتووێژیان کرد

باراک ئوباما سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا له‌ کونفرانسێکى هاوبه‌شى چاپه‌مه‌نى دا له‌گه‌ڵ ئانگلا مێرکێل سه‌در ئه‌عزه‌مى ئاڵمان گووتى: ئێمه‌ له‌ باره‌ى مه‌سه‌له‌ى رژیمى تارانه‌وه‌ قسه‌ و ر٠اگۆرینه‌وه‌مان کرد.

سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا که‌ له‌ ئاڵمانه‌، به‌ ئیشاره‌ به‌ به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی رژیمى تاران گووتى: ئێمه‌ سه‌باره‌ت به‌ رێگه‌گرتن له‌ سه‌رهه‌ڵدانى پێشبر٠کێى ناوکه‌یی له‌ رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست که‌ زۆر مه‌ترسیداره‌، ووتووێژمان کرد.
ناوبراو هه‌روه‌ها گووتى: من به‌ راشکاوى رامگه‌یاندوه‌ که‌ ئه‌مریکا ئاماده‌ى ووتووێژ له‌گه‌ڵ رژیمى ئێرانه‌ و ئه‌و کاره‌ ده‌بێ به‌ ئاگادارى وه‌لاتانى ١+٥ یان سێ وه‌لاتى ئوروپایی له‌گه‌ڵ روسیه‌ و چین و ئه‌مریکا بێ.
ئه‌وه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ هه‌واڵده‌رى رۆیتێرز له‌ راپۆرتێکدا له‌ پاریس له‌ زمان راگه‌یێندراوى ده‌فته‌رى سه‌رۆک کۆمارى فه‌رانسه‌ له‌ سه‌ر کۆبوونه‌وه‌ى سارکوزى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رژیمى ئێران رایگه‌یاند، هیچ به‌ره‌و پێش چوونێک له‌ ووتووێژه‌کانى رژیمى تاران و وه‌لاتانى ١+٥ نابیندرێ.
شایانى باسه‌ مه‌نووچێهرى موته‌کى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رژیم دواى چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆمارى فه‌رانسه‌ له‌ پاریس رایگه‌یاند که‌ رژیمى تاران ناتوانێ سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی خۆى ووتووێژ بکا.

15 سال و 5 ماه و 16 روز و 10 ساعت و 10 دقیقه پیش از این

رێبه‌رانى ئه‌مریکا و ئاڵمان سه‌باره‌ت به‌ رژیمى ئێران ووتووێژیان کرد

رێبه‌رانى ئه‌مریکا و ئاڵمان سه‌باره‌ت به‌ رژیمى ئێران ووتووێژیان کرد


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن