گه‌وره‌ترین شیرکه‌تى ماشین سازى رژیم تووشى موشکیلاتى ئابوورى بووه
شیرکه‌تى ئێران خودره‌و که گه‌وره‌ترین شیرکه‌تى ماشین سازى رژیمه، له‌گه‌ڵ موشکیلاتى ئابوورى به‌ره‌وروو بووه، له هه‌مانکاتدا وه‌زاره‌تى پیشه‌سازى رژیم له هه‌وڵدایه له رێگه‌ى گرتنى وام له بانکه‌کانى رژیم ئه‌و موشکلاته چاره‌سه‌ر کا.
ئه‌حمه‌دى قه‌لعه‌بانى سه‌رۆکى رێکخراوى په‌ره‌پێدان و نوێکردنه‌وه‌ى پێشه‌سازیى رژیم به هه‌واڵده‌رى ئیرناى گوت: بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌و موشکیله جوێ له کۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى بانکه‌کان، بۆ کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى بانکى ناوه‌ندى رژیم به‌رنامه‌مان هه‌یه.
شیرکه‌تى ئێران خودره‌و له ژێر کونترۆڵى رێکخراوى په‌ره‌پێدان و نوێکردنه‌وه‌ى پیشه‌سازى رژیم دایه که له مێژه تووشى مووشکیلاتى ئابوورى بووه به‌لام به‌رپرسانى ئه‌و شیرکه‌ته بوونى ئه‌و موشکلاته‌یان به شاراوه‌یی هێشتۆته‌وه.