هه‌ڵبژاردنه‌کانى سه‌رۆک کۆمارى رژیمى ئاخوندى و چه‌ند قسه‌یێک!
عه‌لى به‌هرامى
کاتێک باس له هه‌ڵبژاردن ده‌کرێ هه‌ر زوو فه‌زایێکى ئازاد و دیموکراتیکت دێته به‌رچاو، به‌لام ئایا هه‌موو هه‌ڵبژاردنێک دیموکراسى و ئازادى تێدا به دى ده‌کرێ؟
بۆ باس کردن له سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانى رژیم پێویسته سه‌ره‌تا به‌راوردێک بکه‌ین له نێوان هه‌ڵبژاردن له وه‌لات گه‌لێک که به لانکه‌ى دیموکراسى ناسراون و له هه‌مان کاتدا وه‌لاتگه‌لێک که تازه سیستمى دیموکراسیان به خۆوه دیوه،
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌ر دوو وه‌لاتى ئه‌مریکا و ئه‌فغانستان به نمونه دێنمه‌وه.
جۆرێکه له به‌رێوه‌بردنى وه‌لات که پێى ده‌گووترێ \"نیزامى سه‌رۆکایه‌تى\"، تیایدا سه‌رۆک کۆمار که ده‌سه‌لاتى به‌رێوه‌به‌ری هه‌یه و له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه به شێوه‌ى نهێنى هه‌ڵده‌بژێردرێ، ٢٢٠ ساڵ پێش ئێستا بۆ یه‌که‌م جار له ئه‌مریکا به‌رێوه‌چوو.
هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمار له ئه‌مریکا به شێوه‌ى ناراسته‌وخۆ و له‌لایه‌ن کۆلیژى هه‌ڵبژاردنه‌وه به‌رێوه‌ده‌برێ. ده‌نگده‌ران له هه‌ر ویلایه‌تێک نوێنه‌رانى خۆیان بۆ به‌شدارى له‌و کۆلیژه هه‌ڵده‌بژێرن.
قانووونه‌کانى تایبه‌ت به شێوه‌ى هه‌ڵبژاردن، ئه‌و پاڵێوراوانه پێوه‌ند ده‌دا به پارڵمانى ویلایه‌ته‌کان و هه‌ر ویلایه‌ته و هه‌ڵبژاردنى خۆى به‌رێوه ده‌با. به‌و پێ یه هه‌ڵبژاردن له ئه‌مریکا هه‌ر چه‌ند له رۆژێکدا به‌رێوه ده‌چێ، به‌لام هه‌ڵبژاردنێکى سه‌رتاسه‌رى نیه.
ده‌نگده‌ران ده‌بێ پێش هه‌ڵبژاردن ناونووسى بکه‌ن. پاڵێوراوانى سه‌رۆک کۆمارى له ئه‌مریکا ده‌بێ له ئه‌مریکا له دایکبووبن و به‌لانى که‌مه‌وه ٣٥ ساڵى ته‌مه‌نیان هه‌بێ و هه‌روه‌ها نابێ که‌متر له ١٤ ساڵ له ئه‌مریکا ژیابن.
به‌رێوه‌به‌رى هه‌ڵبژاردنه‌کانى سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا، ویلایه‌ته‌کانن. به‌لام کۆمیسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌کانى فیدراڵ چاودێرى شێوه‌ى به‌رێوه‌بردن و دابین کردنى خه‌رجى هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌کا. ئه‌و کومیسیۆنه ٦ ئه‌ندامى هه‌یه که به پێشنیارى سه‌رۆک کۆمار و متمانه‌ى مه‌جلیسى سه‌نا بۆ ماوه‌ى ٦ ساڵ داده‌نرێن. نابێ زیاتر له سێ ئه‌ندامى ئه‌و کۆمیته ئه‌ندامى یه‌ک حیزب بن. چاودێرانى نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یش چاودێرى هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌که‌ن.
ئه‌فغانستان: ده‌نگده‌ران له هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆماریدا به لانى که‌مه‌وه ده‌بێ ته‌مه‌نیان ١٨ ساڵ بێ و ئه‌فغانیش بن، هه‌روه‌ها پاڵێوراوانى پۆستى سه‌رۆک کۆمارى له‌و وه‌لاته ده‌بێ مسوڵمان و خه‌ڵکى ئه‌فغانستان بن و به‌لانى که‌مه‌وه ته‌مه‌نیان ٤٠ ساڵ بێ و ئه‌ندامى تاقمه چه‌کداره ناقانوونیه‌کان نه‌بن.
پاڵێوراوانى هه‌ڵبژاردن ده‌بێ ئێمزاى ده‌هه‌زار ده‌نگده‌ر له‌گه‌ڵ ژماره‌ى کارتى ده‌نگدانیان پێشکه‌ش به کومیسیۆنى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کان بکه‌ن و ٥٠ هه‌زار ئه‌فغانیش بارمته لاى کومیسیۆن دانێن. ته‌نیا براوه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کان بارمته‌کانى خۆى وه‌رده‌گرێته‌وه.
کومیسیۆنى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌فغانستان ئه‌رکى به‌رێوه‌بردنى هه‌ڵبژاردنى ئه‌و وه‌لاته‌ى له ئه‌ستۆیه. سه‌رۆکى ئه‌و کومیسیۆنه له‌لایه‌ن سه‌رۆک کۆماره‌وه داده‌نرێ، به‌لام ئه‌و ئورگانه له به‌رێوه‌بردنى کاره‌کانى سه‌ربه‌سته. خه‌رجى هه‌ڵبژاردنه‌کان له کۆمه‌گه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان دابین ده‌کرێ.
به‌لام هه‌ڵبژاردن له رژیمى ئاخوندی‌دا: به پێى قانوونى رژیم ده‌نگده‌ر له ئێران‌دا به لانى که‌مه‌وه ده‌بێ ١٨ ساڵ بێ و خه‌ڵکى ئێران بێ و دوور بێ له نه‌خۆشی ره‌وانى.
پاڵێوراوانى سه‌رۆک کۆمارى له رژیم دا ده‌بێ که‌سێکى سیاسى ـ مه‌زهه‌بی، به ئه‌سڵ ئێرانى و دانیشتووى ئێران بێ، مل که‌چ بێ بۆ ویلایه‌تى فه‌قیه و شیعه مه‌زهه‌ب بێ.
دیارى کردنى لێهاتووى پاڵێواراوانى هه‌ڵبژاردن له ئه‌ستۆى شۆراى نیگابانى قانوونى ئه‌ساسى رژیمه.
به‌رێوه‌بردنى هه‌ڵبژاردن له رژیمدا له ئه‌ستۆى وه‌زاره‌تى ناوخۆیه. وه‌زاره‌تى ناوخۆ هه‌یئه‌ته‌کانى به‌رێوه‌به‌رى که پێک دێ له نوێنه‌رانى ده‌وڵه‌ت، دادستانى، سه‌بت ئه‌حوال و شۆراکانى گه‌ره‌ک. چاودێرى هه‌ڵبژاردنه‌کانى رژیم له ئه‌ستۆى شۆراى نیگابانه، ئه‌و شۆرایه به مه‌به‌ستى چاودێرى کردنى هه‌ڵبژاردن هه‌یئه‌ته‌کانى چاودێرى دیارى ده‌کا. به‌لام رژیمى ئێران رێگه به چاودێرانى نێونه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌خۆکان نادا چاودێرى هه‌ڵبژاردن بکه‌ن.
به پێى ئه‌و باسه‌ى سه‌رێ بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که جیاوازى زۆر له نێوان هه‌ڵبژاردن له وه‌لاتانى ئه‌مریکا و ئه‌فغانستان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردن له رژیمى ئێران ده‌رده‌که‌وێ، هه‌ڵبژاردن له له‌لایه‌ن ئورگانه‌کانى رژیم و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ناوخۆی و شۆراى نیگابانه‌وه به‌رێوه‌ده‌برێ و چاودێرى ده‌کرێ، ئه‌و خاڵه له‌لایێک بۆته هۆى ئه‌وه‌ى که نه‌ک هه‌ر خه‌ڵکى ئێران گوومانیان له هه‌ڵبژاردن هه‌بێ بگره کۆمه‌ڵ و رێکخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانیش بروایان به بوونى دیموکراسى له هه‌ڵبژاردنه‌کانى رژیمدا نه‌بێ. له‌لایێکى دیکه‌وه پاڵێوراوان له رژیمدا ده‌بێ له له‌لایه‌ن شۆراى نیگابانه‌وه ته‌ئید بکرێن، که وه‌ک ده‌رکه‌وت بۆ ده‌وری ده‌یه‌مى سه‌رۆک کۆمارى له ٤٧٤که‌س ته‌نیا ٤ که‌س له فیلترى ئه‌و شۆرایه‌وه ده‌رچوون.
بۆ زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ند کردنى بابه‌ته‌که به پێویستم زانى که به کورتیش بووبێ باسێک له سه‌ر ئه‌و ٩ ده‌وره هه‌ڵبژاردنه‌ى که له رژیمدا به‌رێوه‌چووه و ٦ که‌س به‌و پۆسته گه‌یشتوون بکه‌م.
هه‌ڵبژاردن له رژیمى ئاخوندى دا بۆ یه‌که‌م جار له رۆژى ٥ى رێبه‌ندانى ١٣٥٨ به‌رێوه چوو که ئه‌بولحه‌سه‌نى به‌نى سه‌در وه‌ک یه‌که‌م سه‌رۆک کۆمار هه‌ڵبژێردرا.
به پێچه‌وانه‌ى ویستى حیزبی کۆمارى ئیسلامى که ئه‌ندامانى ئه‌و حیزبه له به‌رپرسانى رژیمى تازه به ده‌سه‌لات گه‌یشتوو بوون، ئاخوند خومه‌ینى رێگه‌ى به به‌نى سه‌در دا که پێش پێک هاتنى مه‌جلیس سوێند بخوا و وه‌ک سه‌رۆک کۆمار کاره‌کانى خۆى ده‌ست پێ بکا، هه‌روه‌ها کرا به سه‌رۆکى شۆراى ئینقلاب که به هه‌یئه‌تى دارێژه‌رى سیاسه‌ت له‌و سه‌رده‌مه‌دا ده‌ناسرا و فه‌رمانده‌یی گشتى هێزه چه‌کداره‌کانى پێ سپێردرا.
له دواى بێنه و به‌رده و سه‌رهه‌ڵدانى کێشه زۆر له نێوان به‌نى سه‌در و حیزبی جمهورى ئیسلامى که زۆربه‌ى ئه‌ندامانى مه‌جلیسى له‌گه‌ڵ حیزبی جمهورى ئیسلامى بوون، له مانگى جۆزه‌ردانى ١٣٦٠ دا به ده‌نگى زۆرینه‌ى ئه‌ندامانى مه‌جلیس له ژێر ناوى \" بێ توانایی له سیاسه‌ت دا\" له پۆسته‌که‌ى لادرا.
مانگێک له دواى لادرانى ئه‌بولحه‌سه‌نى به‌نى سه‌در، محه‌ممه‌د عه‌لى ره‌جایی سه‌رۆک وه‌زیرى کابینه‌ى به‌نى سه‌در که له‌لایه‌ن حیزبی جمهورى ئیسلامیه‌وه پشتیوانى لێ ده‌کرا، بوو به سه‌رۆک کۆمارى رژیمى ئێران.
ناوبراو له چالاکانى سیاسى دژ به شا بوو که له چوار ساڵى کۆتایی ده‌ورانى شایه‌تى به تاوانى هاوکارى له‌گه‌ڵ \"جمعیت موتلفه اسلامى\" له زیندان دا بوو. ناوبراو پێش بوونى به سه‌رۆک کۆمار ماوه‌یێک وه‌زیرى بارهێنان و په‌روه‌رده و بۆ ماوه‌یێکى که‌میش نوێنه‌رى مه‌جلیس بووه. له کاتى سه‌رۆک وه‌زیریشیدا بۆ ماوه‌یێک سه‌رپه‌ره‌شتى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌شى ده‌کرد.
له‌و ماوه که‌مه‌ى سه‌رۆک کۆمارى ناوبراودا، محه‌ممه‌د عه‌لى باهونه‌ر سه‌رۆک وه‌زیر بوو، ئه‌و ماوه به هۆى لادرانى به‌نى سه‌در سه‌رۆک کۆمارى پێشوو، هه‌ڵوێست گرتنى سازمانى موجاهیدین دژ به رژیم به ئاڵۆزترین ده‌ورانى رژیم داده‌نرێ.
له رۆژى هه‌شته‌مى خه‌رمانانى ١٣٦٠ به هۆى ته‌قینه‌وه‌یێک له ده‌فته‌رى سه‌رۆک وه‌زیرى ره‌جایی سه‌رک کۆمار و باهونه‌ر سه‌رۆک وه‌زیر کوژران.
له دواى کوژرانى دووهه‌مین سه‌رۆک کۆمار، نزیک به مانگێک له دواى ئه‌و رووداوه، سێهه‌مین ده‌ورى شانۆى هه‌ڵبژاردن به‌رێوه برا که تیایدا ئاخوند خامنه‌یی وه‌لى فه‌قیهى ئێستاى رژیم کرا به سه‌رۆک کۆمار و چوار ساڵى دواییش بۆ جارێکى دیکه ئه‌و پۆسته‌ى به ده‌سته‌وه گرت.
له ساڵى ١٣٥٩ دا ئاخوند خامنه‌یی نوێنه‌رى خومه‌ینى له شۆراى به‌رزى دیفاع بوو و ده‌ورى سه‌ره‌کى له به‌رێوه‌به‌رى شهر٠ى ئێران و عێراق دا هه‌بوو. له مانگى پووشپهر٠ى ١٣٦٠ کاتێ له مزگه‌وتى ئه‌بووزه‌رى تاران قسه‌ى ده‌کرد هێرشى کرایه سه‌ر، نه‌کوژرا و ته‌نیا شان و ده‌ستى راستى زه‌ربه‌ى دی. هه‌روه‌ها له کاتى سه‌رۆک کۆمارى ئاخوند خامنه‌یی دا بوو که وه‌زاره‌تى ئیتلاعات دامه‌زرا و هه‌وڵى زۆرى دا بۆ په‌ره پێدانى سوپاى پاسداران.
له رووداوه گرینگه‌کانى ده‌ورانى سه‌رۆک کۆمارى ئاخوند خامنه‌یی نۆشینى جامى ژه‌هر له‌لایه‌ن خومه‌ینیه‌وه و قه‌بووڵ کردنى بر٠یارنامهى ٥٩٨ و کۆتایی هاتنى شهر٠ى ئێران و عێراق و مردنى ئاخوند خومه‌ینى بوو. له دواى مردنى ئاخوند خومه‌ینى، خامنه‌یی له‌لایه‌ن مه‌جلیسى خیبره‌گانه‌وه دانرا به وه‌لى فه‌قیه رژیم.
چواره‌م سه‌رۆک کۆمارى رژیم: له رۆژى شه‌شه‌مى گه‌لاوێژى ١٣٦٨دا شانۆى هه‌ڵبژاردنى پێش وه‌خت وه‌رێ خرا که ئاخوند هاشمى ره‌فسه‌نجانى وه‌ک سه‌رۆک کۆمار دانرا. ناوبراو له تمه‌نى چوارده ساڵیه‌وه له حه‌وزه‌ى علمیه‌ى قوم‌دا خوێندوویه‌تى و له‌وێ له‌گه‌ڵ ئاخوند خومه‌ینى دا یه‌کیان ناسیوه و له شۆرشیدا چووه پاڵ ئه‌و ئاخونده.
له دواى سه‌رکه‌وتنى شۆرش ره‌فسه‌نجانى بوو به ئه‌ندامى شۆراى (ئینقلاب) و له ده‌وره‌ى یه‌که‌مى مه‌جلیسى رژیم ئه‌ندام بوو. ره‌فسه‌نجانى یه‌کێک له دامه‌زرێنه‌رانى حیزبی جمهورى ئیسلامیه. له کاتى مردنى ئاخوند خومه‌ینى دا سه‌رۆکایه‌تى مه‌جلیسى رژیمى له ئه‌ستۆ بوو. ناوبراو به شیعاره‌کانى باشترکردنى ژیانى خه‌ڵک و په‌ره‌پێدانى خزمه‌تگوزارى، خۆى پالاوت بۆ سه‌رۆک کۆمارى رژیم، به‌لام زیاتر بایه‌خى دا به سه‌رمایه‌کۆکردنه‌وه و خانه‌واده‌که‌ى ده‌ورى سه‌ره‌کیان له‌و باره‌وه هه‌بوو که تا ئێستاش هه‌ر ده‌ورى خۆیان دهگێر٠ن.
هه‌ر له ده‌ورانى ئاخوند ره‌فسه‌نجانى دا بوو که رژیم پیلانى له ناوبردنى نه‌یارانى خۆى له ئوروپا و وه‌لاتانى ده‌ورووبه‌ر په‌ره پێ دا و مافیاى ترۆرى ئاخوندى په‌لى هاویشت بۆ هه‌موو وه‌لاتانى ئوروپایی و توانیان زۆرێک له چالاکانى سیاسى به به‌رچاوى رۆژئاواوه ترۆر که‌ن.
به کۆتایی هاتنى ده‌ورانى سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ى کرا به سه‌رۆکى مه‌جلیسى کۆمه‌ڵى دیارى کردنى قازانجه‌کانى رژیم و ماوه‌یێک له‌وه پێش کرا به سه‌رۆکى مه‌جلیسى خیبره‌گان.
پێنجه‌مین سه‌رۆک کۆمارى رژیم: رۆژى دووى جۆزه‌ردانى ساڵى ١٣٧٦ ئاخوند خاته‌مى به دانى چه‌ندین شیعارى فریوکارانه‌ى چاکسازى و په‌ره‌پێدانى سیاسى له ناوخۆ و خۆ به‌رى کردن له کێشه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى سنووره‌کانى ئێران، بوو به سه‌رۆک کۆمارى رژیم.
ناوبراو له دواى شۆرش کرا به سه‌رۆکى ناوه‌ندى ئێسلامى ئێران له هامبورگ و له دواى گه‌رانه‌وه‌ى بۆ ئێران له‌لایه‌ن ئاخوند خومه‌ینیه‌وه کرا به به‌رپرسى رۆژنامه‌ى که‌یهان. هه‌روه‌ها بۆ ماوه‌یێکیش بوو به نوێنه‌رى شارى ئه‌ر٠‘کان له مه‌جلیسى رژیمدا، له کابینه‌ى پاسدار میر‌حوسێن موسه‌وى و ماوه‌یێکیش له کابینه‌ى ئاخوند ره‌فسه‌نجانى دا وه‌زیرى فه‌رهه‌نگ و ئیرشادى ئیسلامى بووه.
ناوبراو کاتێ بوو به سه‌رۆک کۆمار که رژیم له‌گه‌ڵ وه‌لاتانى ئوروپایی به‌تایبه‌ت ئاڵمان له سه‌ر په‌روه‌نده‌ى ترۆرى نه‌یارانى رژیم کێشه‌ى هه‌بوو و زۆرێک له‌و وه‌لاتانه سه‌فاره‌ته‌کانى خۆیان له ئێران داخستبوو. هه‌روه‌ها پێوه‌ندیه‌کانى رژیم له‌گه‌ڵ دراوسێکانى دا له باشى دا نه‌بوو.
کوشتنى رۆشنبیران و بیرجیاوازان له‌لایه‌ن دام و ده‌زگاکانى رژیمه‌وه (قه‌تڵه زنجیره‌ییه‌کان)، سه‌رکوتى خوێندکاران له ١٨ى پووشپهر٠دا، گرتنى ههڵسوور٠اوانى مه‌ده‌نى و رۆژنامه‌وانان، داخستنى یه‌ک له دواى یه‌کى چاپه‌مه‌نیه‌کان، به‌شێک له‌و کێشانه‌ن که له کارنامه‌ى ده‌وڵه‌تى ئاخوند خاته‌مى دایه. ئه‌و ئاخونده جارێک بۆ خۆى ده‌ڵێ که له کاتى ئه‌و دا هه‌ر ٩ رۆژ و بهرهور٠ووى کێشه‌یێکى گه‌وره ده‌بوونه‌وه. به هۆى بێ ده‌سه‌لاتى و ئه‌و کارنامه ره‌شه‌ى ده‌وڵه‌تى ئاخوند خاته‌مى، له ماوه‌یێکى که‌م دا زۆرێک له لایه‌نگرانى لێى دابر٠ان.
ناوبراو له سه‌ره‌تاى ده‌ست پێ کردنى خولى ده‌یه‌مین نمایشى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆماریدا رایگه‌یاند که خۆى ده‌پاڵێوێ به‌لام له دواى چه‌ند حه‌وتوو په‌شیمان بووه‌وه.
شه‌شه‌م سه‌رۆک کۆمارى رژیم: ده‌وره‌ى نۆیه‌مى سه‌رۆک کۆمارى رژیم له مانگى جۆزه‌ردانى ساڵى ١٣٨٤ى کۆچى خۆرى و به دوو مه‌رحه‌له به‌رێوه‌برا که له ئاکامدا پاسدار ئه‌حمه‌دى نژاد به سه‌ر ئاخوند ره‌فسه‌نجانى دا سه‌رکه‌وت.
پاسدار ئه‌حمه‌دى نژاد شیعاره‌کانى هێنانى پووڵى نه‌وت بۆ سه‌ر سفره‌ى ماڵه‌کان و په‌یره‌وى کردن له سه‌رۆک کۆمارى محه‌مه‌د عه‌لى ره‌جایی ده‌دا. ناوبراو پێ داگر بوو که بگه‌رێته‌وه بۆ شیعاره‌کانى سه‌ره‌تاى شۆرش بۆ کار‌و بارى ناوخۆ و ده‌ره‌وه.
له سه‌ره‌تاى به ده‌سه‌لات گه‌یشتنى ئاخوندان، سه‌رانى رژیم له‌و باوهر٠هدا بوون که نیزامێکى ئیستکبارى ده‌ستى به سه‌ر جیهاندا گرتووه و رژیمى ئاخوندى ده‌بێ به‌رانبه‌رى بوه‌ستێ، که پاسدار ئه‌حمه‌دى نژاد له چوار ساڵى رابردوودا ئه‌و فکره‌ى له رژیمدا زیندوو کرده‌وه.
پاسدار ئه‌حمه‌دى نژاد هه‌ر چه‌ند خۆى به که‌سێکى خاکى ده‌نوێنێ به‌لام له ئه‌ساس دا ناوبراو له داهاتى وه‌لاتدا زۆرترین حه‌یف و مه‌یلى کردوه له چوار ساڵى رابردوودا، له‌و باره‌وه ره‌خنه‌ى مه‌جلیس له شێوه‌ى خه‌رج کردنى داهات، راستى ئه‌و قسه ده‌سه‌لمێنێ.
بێ باوهر٠ى سه‌باره‌ت به ر٠اى کارناسى به‌تایبه‌ت له بارى ئابووریدا، کێشه نانه‌وه‌ى بێ هۆ له ده‌ره‌وه‌ى سنووره‌کان، سه‌ختگیریه‌کان له بارى فه‌رهه‌نگى و کۆمه‌لایه‌تى، له تایبه‌تمه‌ندیه‌کانى سه‌رۆک کۆماریه‌که‌ى پاسدار ئه‌حمه‌دى نژاده.
وه‌ک ئاگادارین شۆراى نیگابانى رژیم له کۆى زیاتر له ٤٧٠ که‌س که خۆیان بۆ پۆستى سه‌رۆک کۆمارى رژیم پالاوتبوو، ته‌نیا چوار که‌س له‌لایه‌ن ئه‌و شۆرایه‌وه ته‌ئید کران، لێره‌دا ژیان نامه و کارى سیاسى ئه‌و ٤ که‌سه ده‌خه‌مه روو تا به باشى بۆمان ده‌رکه‌وێ کێن و چۆن که‌س گه‌لێک له‌لایه‌ن ئه‌و ناوه‌نده‌ى رژیمه‌وه ته‌ئید ده‌کرێن.
ده‌یه‌مین ده‌وره‌ى نمایشى هه‌ڵبژاردنه‌کان له ١٥ى بانهمهر٠هوه به ناونووسى پاڵێوراوه‌کان ده‌ستى پێ کرد و تا ١٩ى بانه‌مه‌ر٠ به‌رده‌وام بوو که زیاتر ٤٧٠ که‌س ناونووسیان کردبوو، فیلترینگى رژیم (شۆراى نیگابان) له رۆژى ٢٠ ى بانه‌مه‌ره‌وه ده‌ست به کار بوو که بر٠یار وابوو له دواى پێنج رۆژ ئه‌و پاڵێوراوانه‌ى که له‌لایه‌ن ئه‌و شۆرایه‌وه ته‌ئید ده‌کرێن ناوه‌کانیان راگه‌یێندرێ به‌لام ئه‌و ٥ رۆژه زیاد کرا بۆ ١٠ رۆژ و له ئاکامدا ٤ که‌س له مۆره‌کانى رژیم به ناوه‌کانى پاسدار مه‌حمود ئه‌حمه‌دى نژاد، پاسدار موحسینى ره‌زایی، پاسدار میرحوسێنى موسه‌وى و ئاخوند کهر٠ووبی له‌و فیلترینگه ده‌رباز بوون.
بۆ ئه‌وه‌ى باشتر ئه‌و مۆرانه‌ى رژیم بناسین، لێره‌دا به کورتى ژیان و کارى سیاسیان له ناو رژیمدا ده‌خرێنه روو.
مه‌حمودى ئه‌حمه‌دى نژاد: له دایکبووى ٦ خه‌زه‌ڵوه‌رى ١٣٣٥ى کۆچى خۆرى له ئیرادانى سه‌ر به گه‌رمسار له ئوستانى سمنانه.
ناوبراو له کاتى شهر٠ى ئێران و عێراقدا وه‌ک ئه‌ندامێکى به‌سیج ده‌نێردرا بۆ ناوچه شه‌ر٠ لێدراوه‌کانى رۆژئاواى ئێران به‌تایبه‌ت کوردستان و ئازه‌ربایجانى رۆژئاوا، له ماوه‌ى سالانى ١٣٥٩ تا ١٣٦٤ چالاکانه له پشتیوانى شهر٠دا بوو و ماوه‌یێک جێگرى فه‌رماندارى ماکوو دوایی بووه فه‌رماندارى ماکوو و ماوه‌یێکیش فه‌رماندارى خۆى بووه. له ساڵى ١٣٦٥خۆى نووسى بۆ ئه‌ندامێتى تیپى تایبه‌تى سوپاى پاسداران و به ته‌واو کردنى چه‌ندین ده‌وره له قه‌رارگاى ره‌مه‌زان که له ئوستانى کوردستان جێگیر بوو، بوو به ئه‌ندامى تیپى ٥٥ى تایبه‌تى سوپاى پاسداران له کوردستان.
ئه‌و پاسداره له کاتى شهر٠دا به‌شدارى چه‌ندین چالاکى ده‌ره‌وه‌ى سنوورى کرد له‌وانه عه‌مه‌لیاته‌کانى \"فه‌تح\" و \"که‌رکوک\"ى کردوه و له دواى ئه‌وه به‌رپرسى موهه‌ندیسى به‌شى شه‌ر٠ له له‌شکه‌رى ٦ى تایبه‌تى سوپاى پاسداران و به‌رپرسایه‌تى ناوه‌ندى شه‌ر٠ له ئوستانه‌کانى رۆژئاواى ئێرانى پێ سپێردرا. له ساڵى ١٣٧٢دا و له ده‌وره‌ى دووهه‌مى سه‌رۆک کۆمارى ئاخوند ره‌فسه‌نجانى دا بوو به ئوستاندارى ارده‌بێڵ و تا ساڵى ١٣٧٦ئه‌و پۆسته‌ى به ده‌ست بوو.
به‌شێکى دیکه له کاره سیاسیه‌کانى ئه‌و پاسداره ده‌گه‌رێته‌وه بۆ چالاکى له‌و تاقم و گروپانه‌ى که دژ به تاقمى به ناو ئیسلاحخواز کاریان ده‌کرد که ده‌توانین ئیشاره بکه‌ین به به‌ستنى کۆر٠ و کۆبوونه‌وه بۆ \"ئه‌سارى حیزبولا\" و شکاتى ناوبراو له‌گه‌ڵ حه‌مید ره‌زا ته‌ره‌قى و کامه‌ران دانشجو له رۆژنامه‌ى \"سه‌لام\".
ئه‌حمه‌دى نژاد بۆ یه‌که‌مین ده‌وره‌ى شۆراى ئیسلامى شارى تاران و شه‌شه‌مین ده‌وره‌ى هه‌ڵبژاردنى مه‌جلیسى رژیم خۆى پالاوت که له هه‌ر دوو لایان دا ده‌نگى نه‌هێنایه‌وه. هه‌روه‌ها له ١٣ى بانهمهر٠ى ١٣٨٢ دا له‌لایه‌ن شۆراى شارى تارانه‌وه وه‌ک شاردارى تاران دانرا و تا ٣ى پووشپهر٠ى ١٣٨٤ که کرا به سه‌رۆک کۆمارى رژیم له‌و پۆسته‌دا مایه‌وه.
موحسین ره‌زایی:
موحسین ره‌زایی که ناوى ئه‌سڵى خۆى \"سه‌بزه‌وار ره‌زایی میرقائید\"ه، رۆژى ١٠ ى خه‌رمانانى ١٣٣٣ له \"لالى\" که سه‌ر به مه‌سجد سلێمان له ئوستانى خوزستان له دایک بووه.
ناوبراو چالاکى سیاسى خۆى له ده‌یه‌ى ١٣٥٠ وه ده‌ست پێ کردوه، سه‌ره‌تا بوو به ئه‌ندامى تاقمێکى چه‌کدارى مه‌زهه‌بی به‌ناوى مه‌نسورون که له باشوورى تاران چالاکیان هه‌بوو. بۆ یه‌که‌م جار له ساڵى ١٣٥٢دا گیرا که شه‌ش مانگ زیندانى کرا. له ساڵى ١٣٥٥ تا ١٣٥٧ به نهێنى له تاقمى مه‌نسورون چالاکى ده‌کرد.
له ١٢ى رێبه‌ندانى ١٣٥٧ ناوبراو له ئیسکۆرته‌کانى ئاخوند خومه‌ینى بوو کاتێ گه‌رایه‌وه بۆ ئێران. سێ مانگ له دواى سه‌رکه‌وتنى شۆرشى گه‌لانى ئێران، کاتێ به پێشنیارى ئاخوند مورته‌زا موته‌هه‌رى تاقمێکى چه‌کدار به ناوى \"موجاهیدینى ئینقلابی ئیسلامى\" وه‌ک باڵى سه‌ربازى لایه‌نگرانى ئاخوند خومه‌ینى دامه‌زرا، موحسینى ره‌زایی به نوێنه‌رایه‌تى مه‌نسورون بوو به ئه‌ندامى شۆراى ناوه‌ندى ئه‌و باڵه سه‌ربازیه تازه دامه‌زراوه. ماوه‌یێک دواى ئه‌وه چووه ریزه‌کانى سوپاى پاسدارانى رژیم و یه‌که‌مین ناوه‌ندى هه‌واڵگرى سوپاى پاسدارانى به ناوى \" ناوه‌ندى هه‌واڵگرى و لێکۆڵینه‌وه سیاسیه‌کانى سوپا\"ى دامه‌زراند.
له رێبه‌ندانى ساڵى ١٣٦٠ که ته‌نیا ٢٧ ساڵى ته‌مه‌ن بوو به فه‌رمانى ئاخوند خومه‌ینى کرا به فه‌رمانده‌ى گشتى سوپاى پاسداران و نزیک به ١٦ ساڵ له‌و پۆسته‌دا مایه‌وه. ناوبراو له کاتى فه‌رمانده‌یی کردنى سوپادا و له ساڵى ١٣٦٨دا قه‌رارگاى \"خاته‌مو ئه‌لنبیا\"ى که لقى ئابوورى سوپایه دامه‌زراند. دامه‌زرانى کۆلیژى ئیمام حوسێن که تایبه‌ته به بارهێنانى کادره‌کانى سوپا، هه‌روه‌ها زانستگا و نه‌خۆشخانه‌ى به‌قیه‌تولا له ههڵسوور٠انى دیکه‌ى ناوبراوه له کاتى فه‌رمانده‌یی کردنى سوپادا.
ره‌زایی له ساڵى ١٣٧٣ ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ى خۆى له فه‌رمانده‌یی سوپاى پاسداران راگه‌یاند که له ١٠ ى جۆزه‌ردانى ١٣٧٦ له‌لایه‌ن ئاخوند خامنه‌ییه‌وه ره‌زامه‌ندى له سه‌ر درا و دوایی وه‌ک ئه‌ندام و سکرتێرى کۆمه‌ڵى لێکدانه‌وه‌ى قازانجه‌کانى رژیم دیارى کرا.
له ساڵى ١٣٧٨دا یه‌کێک له پاڵێوراوانى تاقمى موحافزه‌کاران به ناوى \"به‌ره‌ى خه‌تى ئیمام و رێبه‌رى\" بوو بۆ نوێنه‌رایه‌تى ده‌وره‌ى شه‌شه‌مى مه‌جلیسى رژیم له تاران، که له به‌رانبه‌ر تاقمى به‌ناو ئیسلاح خوازدا شکستى یان خوارد. هه‌روه‌ها له ده‌ورى نۆهه‌مى نمایشى هه‌ڵبژاردنه‌کانى سه‌رۆک کۆمارى رژیمدا له‌لایه‌ن شۆراى نیگابانه‌وه ته‌ئید کرا به‌لام رۆژێک پێش ده‌نگدان به ده‌رکردنى نامه‌یێک خۆى له هه‌ڵبژاردنه‌کان کێشایه‌وه.
پۆلیسى ئینتێرپۆل له ٧ى نوامبرى ساڵى ٢٠ ٠ ٧دا له سه‌ر داواى دادگایێکى ئارژانتینى حوکمى گرتنى موحسینى ره‌زایی و چه‌ند که‌سى دیکه له به‌رپرسانى رژیمى به هۆى بوونى شوێن ده‌ستیان له ته‌قینه‌وه‌کانى بوینس ئایرێس ده‌رکرد.
مه‌هدى که‌روبى:
مه‌هدى که‌روبى له دایکبووى ساڵى ١٣١٦ى کۆچى خۆرى ئه‌لیگوده‌رزى لورستانه.
که‌روبی له نزیکانى ئاخوندى خومه‌ینى بووه و له کاتى ته‌بعیدى ئه‌و ئاخونده بۆ عێراق پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ نهپچر٠یوه، خۆیشى له ساڵى ١٣٤٥ هه‌لات بۆ عێراق و له دواى ساڵێک دیسان گه‌رایه‌وه بۆ ئێران.
له ساڵه‌کانى دواى سه‌رکه‌وتنى شۆرشى گه‌لانى ئێران به هۆى دۆستایه‌تى له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌دى خومه‌ینى یه‌کێک له نزیکانى \"بیت رهبرى\" و که‌سى باوه‌ر٠ پێ کراوى ئاخوند خومه‌ینى بوو.
یه‌که‌مین به‌رپرسایه‌تى ناوبراو، دانراوه به به‌رپرسى کۆمیته‌ى ئیمدادى خومه‌ینى که له‌لایه‌ن ئاخوند خومه‌ینیه‌وه دامه‌زرا. ساڵى ١٣٦٤به فه‌رمانى خومه‌ینى وه‌ک نوێنه‌رى رێبه‌ر و سه‌رۆکى ناوه‌ندى شه‌هید \"بنیاد شهید\" دانرا و تا ساڵى ١٣٧١ ئه‌و پۆسته‌ى له ئه‌ستۆ بووه. ئاخوند خومه‌ینى هه‌روه‌ها ئاخوند که‌روبى وه‌ک نوێنه‌رى خۆى له حه‌ج و سه‌رپه‌رشتى حاجیانى ئێران داناوه.
هه‌روه‌ها ساڵى ١٣٦٧ له‌لایه‌ن ئاخوند خومه‌ینیه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سى دیکه له به‌رپرسانى پله‌به‌رزى رژیم بوو به ئه‌ندامى شۆراى پێداچوونه‌وه‌ى قانوونى ئه‌ساسى رژیم. که‌روبى له سالانى دواى شۆرش کرابه نوێنه‌رى ئه‌لیگوده‌رز له مه‌جلیسى یه‌که‌مى رژیم دا. بۆ ده‌وره‌ى دووهه‌م وه‌ک نوێنه‌رى تاران چووه ئه‌و مه‌جلیسه‌وه و هاوکات جێگرى سه‌رۆکى مه‌جلیسیشى پێ سپێردرا بوو. ناوبراو له ده‌وره‌کانى مه‌جلیسى سێهه‌م و شه‌شه‌م دا سه‌رۆکایه‌تى مه‌جلیسى پێ سپێردرا.
له دواى مردنى خومه‌ینى ناوبراو نه‌یتوانى بچێته مه‌جلیسى چواره‌م و بۆ ماوه‌یێک له کاروبار دوور خرایه‌وه. که‌روبى له دواى خۆپالاوتن بۆ شانۆى هه‌ڵبژاردنه‌کانى ده‌ورى نۆیه‌مى رژیم له ساڵى ١٣٨٤دا به پله‌ى سێهه‌م گه‌یشت و نه‌یتوانى بگاته ده‌ورى دووهه‌مى ئه‌و شانۆیه‌ى هه‌ڵبژاردن.
که‌روبی حیزبی ئیعتیمادى میللى دامه‌زراند و هه‌وڵى دا ته‌له‌فزیونى سه‌با دامه‌زرێنێ که شۆراى به‌رزى ئاسایشى رژیم ره‌زامه‌ندى له سه‌ر ئه‌و کاره دهرنهبر٠ى، به‌لام توانى رۆژنامه‌ى ئیعتیمادى میللى بلاو کاته‌وه.
میرحوسێنى مووسه‌وى:
میرحوسێنى موسه‌وى که ناوه نهێنیه‌که‌ى \"حوسێن ره‌هجوو\"ه له دایکبووى ٧ى ره‌زبه‌رى ١٣٢٠ ى کۆچى خۆرى له شارى خامنه‌ی سه‌ربه ته‌ورێزه.
له ساڵه‌کانى دواى شۆرش و هاوکات له‌گه‌ڵ دامه‌زرانى حیزبی جمهورى ئیسلامى بوو به ئه‌ندامى شۆراى ناوه‌ندى و ئه‌و ئه‌ندامه‌تیه تا ساڵى ١٣٦٠ به‌رده‌وام بوو. ساڵى ١٣٥٨ و له دواى کوشتنى مورته‌زا موته‌هه‌رى ئه‌ندامى پله‌به‌رزى شۆراى شۆرش \"شوراى انقلاب\"، ئاخوند خومه‌ینى میرحوسێنى موسه‌وى له جێگه‌ى موته‌هه‌رى دانا. هه‌روه‌ها ساڵى ١٣٥٨ له‌لایه‌ن حیزبی کۆمارى ئیسلامیه‌وه وه‌ک جێگرى سکرتێرى گشتى و سه‌رۆکى ده‌فته‌رى سیاسى ئه‌و حیزبه دانرا و هاوکات کرا به به‌رێوه‌به‌ر و سه‌رنووسه‌رى رۆژنامه‌ى جمهورى ئیسلامى.
له یه‌که‌مین ده‌وره‌ى سه‌رۆک کۆمارى به‌نى سه‌در دا، له‌لایه‌ن عه‌لى ره‌جایی سه‌رۆک وه‌زیرى ئه‌و کات بۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه ناسێندرا به‌لام ئه‌و کاره له‌گه‌ڵ دژایه‌تى به‌نى سه‌در به‌ره‌وروو بوو. هاوینى ١٣٦٠ و له دواى ته‌قینه‌وه‌ى ده‌فته‌رى سه‌رۆک وه‌زیر و کوشتنى ره‌جایی و باهونه‌ر و له دواى ئه‌وه‌ى ئاخوند خامنه‌یی بوو به سه‌رۆک کۆمارى رژیم، له سه‌ر داواى ئاخوند خومه‌ینى میرحوسێنى موسه‌وى دانرا به سه‌رۆک وه‌زیر.
له دواى ئه‌وه‌ى کێشه‌ى نێوان خامنه‌یی و میرحوسێنى موسه‌وى له ساڵى ١٣٦٤دا په‌ره‌ى ساند، ئاخوند خامنه‌یی بۆ ده‌ورى دووهه‌مى سه‌رۆک کۆمارى خۆى عه‌لى ئه‌کبه‌رى ویلایه‌تى و مسته‌فا میر سه‌لیمى بۆ پۆستى سه‌رۆک وه‌زیرى به مه‌جلیس ناساند، به‌لام زۆرینه‌ى ئه‌ندامانى مه‌جلیس که ١٣٥ که‌س بوون به ناردنى نامه‌یێک بۆ خومه‌ینى و پشتگیرى ئه‌و ئاخونده، میرحوسێنى موسه‌وى کرایه‌وه به سه‌رۆک وه‌زیر. هه‌روه‌ها ناوبراو ده‌ورى سه‌ره‌کى بووه له دامه‌زرانى گروپ و تاقمه ترۆریستیه‌کانى رۆژهه‌لاتى ناوه‌راستدا. له چه‌ند مانگى کۆتایی ژیانى ئاخوند خومه‌ینى شۆراى پێداچوونه‌وه به قانوونى ئه‌ساسى پۆستى سه‌رۆک وه‌زیرى به ته‌واوى له قانوونى ئه‌ساسى دا لابرد.
له دواى مردنى خومه‌ینى و بوونى ئاخوند خامنه‌یی به وه‌لى فه‌قیهى رژیم، میرحوسێنى موسه‌وى وازى له پله و پۆسته‌کانى هێنا. ناوبراو له ساڵى ١٣٧٨دا له‌لایه‌ن ئاخوند خاته‌میه‌وه وه‌ک سه‌رۆکى فه‌رهنگستانى هونه‌ر دانرا و تا ئێستاش له‌و پۆسته‌دا ماوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ساڵى ١٣٦٨ ئه‌ندامى کۆمه‌ڵى دیارى کردنى قازانجه‌کانى رژیم و راوێژکارى به‌رزى محه‌ممه‌د خاته‌مى له کاتى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌و ئاخونده‌دا بووه.
به خوێندنه‌وه‌ى بیوگرافى ئه‌م پالێوراوانه‌ى رژیم بۆ سه‌رۆک کۆمارى بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که هه‌ر چوار پاڵێوراو ته‌مه‌نیان له خۆش خزمه‌تى بۆ رژیم بردۆته سه‌ر و هیچ جیاوازیێک له نێوانیاندا به دى ناکرێ، به‌لام به‌و جۆره‌ش وه‌لى فه‌قیهى رژیم له سه‌ردانه‌که‌ى دا بۆ کوردستان به راشکاوى پشتیوانى له پاسدار ئه‌حمه‌دى نژاد و سیاسه‌ته‌کانى چوار ساڵى رابردووى ده‌وڵه‌تى ئه‌و پاسداره ده‌کرد. مه‌به‌ستى رژیم بۆ وه‌رێ خستنى شانۆى هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌وه نیه که رژیم بایه‌خ به ده‌نگى خه‌ڵکى ئێران ده‌دا، ته‌نیا ئامانجى رژیم بۆ رێ خستنى ئه‌و جۆره شانۆیانه هێنانى خه‌ڵکه بۆ پاى سندوقه‌کانى ده‌نگدان به ناوى هه‌ڵبژاردن نیشانى نه‌یاران و کۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى بدا که خه‌ڵکى ئێران پشتیوانی له سیاسه‌ته‌کانى ده‌کا.
له‌لایێکى دیکه‌وه قسه‌ى جیاوازى پاڵێوراوانى رژیم هیچ له مه‌سه‌له‌که ناگۆر٠ێ، چوونکه له رژیمدا ته‌نیا بر٠یار و قسه‌ى ئاخر به خامنه‌ییه و که‌س ناتوانێ له‌به‌رانبه‌ر قسه‌ى وه‌لى فه‌قیهه قسه بکا. له‌و رژیمه‌دا حکومه‌ت و مه‌جلیس و... هه‌مووى ته‌شریفاتین و به بێ ئه‌مری وه‌لى فه‌قیه هیچ ئورگانێک ده‌سه‌لاتى بر٠یاردانى له کار‌و بار دا نیه.
خه‌ڵکى ئێران به گشتى و کوردستان به‌تایبه‌تى ئه‌و راستیه‌یان به باشى بۆ روون بۆته‌وه که له سیستمى ده‌سه‌لاتى ئاخوندی‌دا هیچ گۆرانێک به‌دى ناکرێ و تا دێ دیکتاتۆریه‌ت و زه‌بر و زه‌نگ و فه‌زاى ده‌مکوتى بیرجیاوازان په‌ره ده‌ستێنێ. له فه‌زایێکى وا دا چۆن ئاخوندێک باس له ماف و ئازادیه‌کانى که‌مه نه‌ته‌وه‌کانى ئێران ده‌کا ئه‌ویش به ناوى (ئه‌قوام) ناویان ده‌با، له کاتێکدا که هه‌موو ده‌زانین ئه‌و ئاخونده بۆ خۆى له پێشێلکه‌رانى ئه‌و ماف و ئازادیانه بووه و، هه‌ر بۆیه پشتیوانى کردن له قسه‌ى ئه‌و ئاخونده خۆ فریودان نه.
بێگوومان خه‌ڵکى کوردستان گوێ له ئاخوندانى فێڵباز ناگرن و ئه‌و هه‌موو جینایه‌ت و خراپه‌کاریانه‌ى ئاخوندانیان له بیر ناچێ و به‌شدارى له شانۆى هه‌ڵبژاردندا ناکه‌ن.
جێگه‌ى خۆیه‌تى گرینگى بده‌ین به بایکوتى شانۆى هه‌ڵبژاردنى ده‌وره‌ى ده‌یه‌مى سه‌رۆک کۆمارى له‌لایه‌ن هێزه شۆرشگێر و کوردپه‌روه‌ره‌کانى کوردستان به تایبه‌ت و ئێران به گشتى که به ده‌رکردنى راگه‌یێندراو و چه‌ندین رێگه‌ى جۆراوجۆره‌وه داوایان له خه‌ڵک کردوه نه‌چنه پاى سندوقه‌کان و له‌و باره‌وه روون کردنه‌وه‌ى به که‌ڵک و پر٠ناوهرۆک بۆ خه‌ڵک ده‌ده‌ن.
له کۆتاییدا ئه‌و راستیه دووپات ده‌که‌مه‌وه که بایکوتى شانۆى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمارى رژیم باشترین خزمه‌ته به ره‌وتى ئازادیخوازى و مافخوازى گه‌لى کورد، هه‌روه‌ها به‌هێزترین زه‌ربه‌یه که له رژیمى ئاخوندى و باڵه‌کانى ده‌درێ.