ههر٠هشهی گرتن و کوشتن له دانیشتووانی ئهشر٠هف
شۆراى میللى مقاومه‌ت له پاریس رایگه‌یاند له سه‌عات ٥ و نیوی سه‌ر له به‌یانیی هه‌ینی ١٥ی جۆزه‌ردان (٥ی ژۆئه‌نی ٢٠ ٠ ٩) هێزه تایبه‌ته‌کانى پۆلیسی عێراق ده‌چنه به‌ر ده‌روازه‌ی ئه‌شره‌ف،
جاده‌ی سه‌ره‌کی ده‌به‌ستن و رێگه له چوونی شت و مه‌ک و خه‌ڵک بۆ که‌مپی ئه‌شره‌ف ده‌گرن و ده‌ست ده‌ده‌نه توندترکردنی ئابڵۆقه‌ی ئهشر٠هف و ههر٠هشهی گرتن و کوشتن له هه‌شت که‌س له ئه‌نداماى سازمانى موجاهیدینى جێگیر له پرسگه‌ی ئهشر٠هف کردووه.
هه‌روه‌ها له کاتژمێر ٩ و نیوی به‌یانی، هێزێکی دژه‌شۆرش، هاتۆته شوێنه‌که و له نیوهر٠ۆی هه‌ینیه‌وه، چه‌ند هێزێک له تیپی (زه‌ربه‌ت)ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌ره‌و ئهشر٠هف چوون. دانیشتووانی ئهشر٠هف له کاتژمێر ٦ی سه‌ر له به‌یانیی رۆژى هه‌ینیه‌وه له پشت ده‌روازه‌ی ئهشر٠هف کۆبوونه‌ته‌وه له حاڵێکدا له کاتژمێر ١١ی به‌یانی پله‌ی گه‌رما گه‌یشتۆته ٥٠ ده‌ره‌جه. جاده‌ی سه‌ره‌کیی ئهشر٠هف هه‌تا کاتژمێر ١٣٠ ٠ له لایه‌ن ئۆتۆمبێل و هێزه چه‌کداره‌کانی پۆلیسه‌وه داخراوه.