کۆبوونه‌وه‌ى کرێکارانى کارخانه‌ى رستن له به‌رانبه‌ر ئوستاندارى کوردستان
رۆژى یه‌کشه‌ممه ١٧ى خه‌رمانان، کریکارانى کارخانه‌ى رستنى کوردستان له دواى بێ ئاکام بوونى ووتووێژه‌کانیان له‌گه‌ڵ کومیسیونى کرێکارى، له به‌رانبه‌ر ئوستاندارى کوردستان کۆبوونه‌وه.
به پێى هه‌واڵ له کۆبوونه‌وه‌ى کومیسیونى کرێکارى و هه‌یئه‌تى به‌رێوه‌به‌رى کارخانه‌ى رستن راگه‌یێندراوه که تواناى دانى حقوقى نه‌دراوى کرێکاره‌کانى نیه و بر٠یارى داخستنى کارخانه‌که‌ش ده‌رچووه.
کرێکارانى رستنى کوردستان له کاتى کۆبوونه‌وه له به‌رانبه‌ر ئوستاندارى داواى دانى حقوقه‌کانیان و گه‌رانه‌وه بۆ سه‌رکاره‌کانیان کرد، له هه‌مان حاڵ‌دا ژماره‌یێکى زۆر له هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیم کرێکاره‌کانیان خستبووه ژێر چاودێریه‌وه.