باراک ئوباما و سارکوزى سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی رژیم یه‌ک هه‌ڵوێستیان هه‌یه
باراک ئوباما سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا و نیکولا سارکوزى سه‌رۆک کۆمارى فه‌رانسه له کونفرانسێکى چاپه‌مه‌نى هاوبه‌ش دا له سه‌ر دژایه‌تى کردنى به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی رژیم هاوهه‌ڵوێست بوون.
ئوباما له ئێستادا بۆ به‌شدارى له رێ و ره‌سمى ٦٥مین ساڵیادى دابه‌زینى هێزه‌کانى هاوپه‌یمان له نه‌رماندى باکوورى فه‌رانسه که بووه هۆى شکانى ئاڵمانیه‌کان، سه‌ردانى فه‌رانسه‌ى کردوه.
ناوبراو دواى ووتووێژ له‌گه‌ڵ سارکوزى سه‌رۆک کۆمارى فه‌رانسه به‌شدارى کرد له کونفرانسێکى چاپه‌مه‌نى دا و وه‌لامى هه‌واڵنێرانى دایه‌وه.
سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا له وه‌لامى پرسیارى مه‌ترسى گشتى ههر٠هشهى په‌ره‌گرتنى ناوکه‌یی که له‌لایه‌ن هه‌واڵنێرانه‌ه‌و باس کرا، هه‌نگاوى چه‌ند مانگى رابردووى کوره‌ى باکوورى به هانده‌ر ناوبرد و گووتى: گوومان نیه که کوره‌ى باکوور خه‌ریکى تاقى کردنه‌وه‌ى ناوکه‌یی بووه.
ئوباما زیادى کرد ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان خه‌ریکى رێکخستنى بر٠یارنامهیێکى نوێیه سه‌باره‌ت به کوره‌ى باکوور.
ناوبراو به ئیشاره به به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی رژیمى ئێران گووتى: هه‌ڵ ره‌خساندن بۆ دروست کردنى چه‌کى ناوکه‌یی به رژیمى ئێران زۆر مه‌ترسیداره و ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى باقى وه‌لاتانى رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست چاو له ئێران بکه‌ن.