له زاهیدان ٨٨ که‌س گیران
پاسدار محه‌ممه‌د مهرزبه دادستانى رژیم له زاهیدان رۆژى یه‌کشه‌ممه ١٧ى جۆزه‌ردان رایگه‌یاندکه له ئاڵۆزیه‌کانى ئه‌م دواییانه‌ى زاهیدان دا ٥٨ ئێرانى و ٣٠ ئه‌فغانى گیراون.
ناوبراو له ووتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌رى نیوهرهسمى خوێندکارانى ئێران، ئیسنا، گووتى: ٥٨ ئێرانى به تۆمه‌تى به‌شدارى له ئاڵۆزى، ئاگرکه‌وتنه‌وه، دزى له مالان و لێدان و ئازار دان، له دواى تێکگیرانهکانى ئه‌م دواییه‌ى زاهیدان گیراون.
ئه‌و قسانه له کاتێکدا ده‌گوترا که له دواى ته‌قینه‌وه‌که‌ى مزگه‌وتى عه‌لی بن ئه‌بی تالیبى شارى زاهیدان له بۆ ماوه‌ى چه‌ند رۆژ له نێوان سوننى و شێعه‌کانى ئه‌و شاره شه‌ر٠ رووى دا.