بانگکرانى ههڵسووراوێکى مافى ژنان بۆ وه‌زاره‌تى ئیتلاعاتى رژیم
نازى ئهسکویی به‌رێوه‌به‌رى بلاو کراوه‌ى \"نشر دیگر\" و چالاکى بارى ژنان بۆ چه‌نده‌مین جار بۆ وه‌زاره‌تى ئیتلاعاتى رژیم بانگکرا.
ئه‌وه له دواى ئه‌وه هات که به حوکمى دادگاى رژیم ماڵ و ده‌فته‌رى بلاو کراوه‌ى ناوبراو پشکێندراوه.
کامپیوتێرهکان، به‌ڵگه‌ى بلاوکراوه‌کان، به‌ڵگه‌ى دارایی و ملک له‌و پشکنینه‌دا ده‌ستیان به سه‌را گیراوه. جوێ له بانگکردنى ئهسکویی، عه‌لى ئه‌مینى و یاشار ئه‌مینى له کارمه‌ندانى \"نشر دیگر\" بۆ چه‌نده‌مین جار بانگکراون. ئه‌وه‌ى تا ئێستا له‌لایه‌ن ئیتلاعاتى رژیمه‌وه پرسیارى له سه‌ر کراوه هانده‌رى هه‌لبژاردنى کتێبه‌کان و جۆر و ناوه‌رۆکى کتێبه‌کان و وهرگێر٠ و نووسه‌ره‌کان، پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ چالاکانى مافى ژنان، کرێکاران، خوێندکاران و ئه‌ندامانى ناوه‌ندى نووسه‌ران، هه‌روه‌ها ئاماده بوون له گۆرستانى خاوه‌ران و ئیمام زاده تاهیر و به‌شدارى له رێ و ره‌سمى شاملو، موختارى و پویه‌نده بووه.