جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

به ره ى ناسراو به‌ ١٤ى مارس له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانى لوبناندا سه‌رکه‌وت

به ره ى ناسراو به‌ ١٤ى مارس له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانى لوبناندا سه‌رکه‌وت

هه‌ڵبژاردنى پارلمانى لوبنان رۆژى یه‌کشه‌ممه‌ به‌رێوه‌چوو و هێندێ له‌ سه‌رچاوه‌کان باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ گروپى ناسراو به‌ ١٤ى مارس ( گروپى لایه‌نگرى رۆژئاوا) له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا سه‌رکه‌وت.

یه‌کێک له‌ ئه‌ندامانى گروپى ١٤ى مارس به‌ هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه‌ى گووتووه‌ که‌ ئاکامه‌ سه‌ره‌تاییه‌کان ده‌ریخستووه‌ که‌ ئه‌و تاقمه‌ زۆرینه‌ى خۆى له‌ پارڵماندا راگرتووه‌.
به‌ پێى سه‌رچاوه‌کان له‌ به‌یروت، تاقمى ١٤ى مارس به‌ وه‌ده‌ست هێنانى ٧٠  کورسى له‌ پارڵماندا سه‌رکه‌وتووه‌.
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانى لوبناندا دوو هێز له‌ به‌رانبه‌رى یه‌کدا بوون، یه‌کیان فراکسیۆنى سوونى لایه‌نگرى رۆژئاوا به‌ سه‌رۆکایه‌تى تاقمى ١٤ى مارس و لایه‌نى دیکه‌ یه‌کیه‌تیێک بوو که‌ لایه‌نگرى رژیمى ئێران بوو و له‌لایه‌ن حیزبولاوه‌ سه‌رۆکایه‌تى ده‌کرا.
شایانى باسه‌ زیاتر له‌ ٢٠ ٠  چاودێرى نێونه‌ته‌وه‌یی له‌وانه‌ جیمى کارتێر سه‌رۆک کۆمارى پێشووى ئه‌مریکا چاودێرى هه‌ڵبژارنه‌کانى لوبنانیان ده‌کرد.


15 سال و 5 ماه و 13 روز و 9 ساعت و 16 دقیقه پیش از این

به ره ى ناسراو به‌ ١٤ى مارس له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانى لوبناندا سه‌رکه‌وت

به ره ى ناسراو به‌ ١٤ى مارس له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانى لوبناندا سه‌رکه‌وت


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن