جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

له‌ ئێراندا زیاتر له‌ ٣٠ ٠  هه‌زار موعتاد به‌ کراک هه‌یه‌

له‌ ئێراندا زیاتر له‌ ٣٠ ٠  هه‌زار موعتاد به‌ کراک هه‌یه‌

رۆژنامه‌ى حکومه‌تى ئیعتماد، به‌رێوه‌به‌رى به‌رنامه‌ى لێکدانه‌وه‌ى هه‌ل و مه‌رجى ئیعتیاد له‌ ئێران، سه‌باره‌ت به‌ زیاد بوونى به‌کار هێنانى کراک له‌ چاو مه‌واده‌کانى دیکه‌ ووریایی دا.

دوکتور حه‌سه‌ن ره‌فیعى له‌ ووتووێژ له‌گه‌ڵ ئیسنا ته‌ئکیدى کرده‌وه‌، به‌ سه‌رنج دان به‌وه‌ى که‌ به‌ زۆرى ئامانج له‌ هێنانه‌ بازارى ئه‌و مه‌واده‌ لاوه‌کانن، ئه‌گه‌ر ئاگادار کردنه‌وه‌ به‌ رێژه‌یێکى باش نه‌کرێ، به‌ سه‌رنجدان به‌وه‌ى که‌ به‌کار هێنانى کراک له‌ چاو مه‌واده‌کانى دیکه‌ زیادى کردوه‌، کێشه‌یێکى گه‌وره‌ له‌ ناو موعتاده‌کاندا دروست ده‌بێ.
ئه‌و کارناسه‌ى بارى ئیعتیاد که‌ به‌رێوه‌بردنى ئاخرین لێکدانه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌ل و مه‌رجى ئیعتیاد له‌ ئێرانى له‌ ئه‌ستۆ بووه‌، رایگه‌یاند: به‌ پێى ئاکامى لێکدانه‌وه‌کان له‌ ئێستادا زیاتر له‌ ٢٦ له‌ سه‌دى ئه‌و که‌سانه‌ى مه‌وادى موخه‌دیر به‌ کاردێنن موعتادانى کراک پێک دێنن.
ناوبراو بیرى هێنایه‌وه‌ به‌ بوونى رێژه‌ى یه‌ک ملوێن و ٢٠ ٠  هه‌زار موعتادى ره‌سمى و ناسراو له‌ وه‌لاتدا، رێژه‌ى موعتادان به‌ کراک زیاتر له‌ ٣٠ ٠  هه‌زار که‌سه‌. ئه‌و راپۆرته‌ له‌ کاتێکدا کۆکراوه‌ته‌وه‌ که‌ که‌متر له‌ ٧ له‌سه‌دى مه‌دره‌سه‌کانى ئێران به‌رنامه‌ى پێشگرتن له‌ ئیعتیاد ده‌یان گرێته‌وه‌.

15 سال و 5 ماه و 13 روز و 8 ساعت و 50 دقیقه پیش از این

له‌ ئێراندا زیاتر له‌ ٣٠ ٠  هه‌زار موعتاد به‌ کراک هه‌یه‌

له‌ ئێراندا زیاتر له‌ ٣٠ ٠  هه‌زار موعتاد به‌ کراک هه‌یه‌


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن