جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سنووردارکردنى چاپه‌مه‌نى له‌ ئێراندا که‌م وێنه‌یه‌

سنووردارکردنى چاپه‌مه‌نى له‌ ئێراندا که‌م وێنه‌یه‌

ئه‌نجومه‌نى دیفاع له‌ ئازادى چاپه‌مه‌نى به‌ ره‌خنه‌ گرتن له‌ پاسدار مه‌حمودى ئه‌حمه‌دى نژاد، سنووردار کردنى چاپه‌مه‌نى له‌ چوار ساڵى ر٠ابردووى به‌ که‌م وێنه‌ ناوبردووه‌.

ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ له‌و راگه‌یێندراوه‌دا ئیشاره‌ى به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئیمتیاز و راگرتنى زیاتر له‌ ٤٥٠  بلاوکراوه‌ و بانگکردن و زیندانى کردنى سه‌دان رۆژنامه‌وان و وێبلاگ نووسى ئێرانى کردوه‌.
له‌و راگه‌یێندراوه‌دا هاتووه‌ ده‌کرێ بگووترێ که‌ هیچ کات سنووردار کردنى چاپه‌مه‌نیه‌کان له‌ رێگه‌ى ده‌ستێوه‌ردان و هه‌نگاوه‌کانى ده‌زگاى به‌رێوه‌به‌رى به‌ قه‌د چوار ساڵى رابردوو نه‌بووه‌. به‌ شێوه‌یێک که‌ له‌و ده‌وره‌دا پێشێلکارى مافى بلاوکراوه‌کان ١٠ ٢٢ بابه‌ت راگه‌یێندراوه‌ که‌ به‌ چه‌ند شێوه‌: ١ـ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ و راگرتنى بلاو کردنه‌وه‌ له‌لایه‌ن هه‌یئه‌تى چاودێرى چاپه‌مه‌نى ٤٥٢ بابه‌ت، ٢ـ بانگکردنى و زیندانى کردنى رۆژنامه‌نووسان ٤٣ بابه‌ت، ٣ـ بانگکردنى به‌رێوه‌به‌رانى رۆژنامه‌وانان و پێداچوونه‌وه‌ى دادوه‌رى ١٤٧ بابه‌ت، ٤ـ فیلتێرى ویبلاگه‌کان و گیرانى ویبلاگ نووسان ٣٨٤ بابه‌ت، هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ و راگرتنى چالاکى بلاوکراوه‌ و ماڵپه‌رى خوێندکارى ٧٩٣ بابه‌ت، راگرتن و چاپ نه‌کردنى دووباره‌ى کتێبه‌کان ٢٤٣ بابه‌ت، راگرتن و چاپ نه‌کردنى کتێب به‌ ناونیشانى نوێ ٣٢٧ بابه‌ت له‌ کارنامه‌ى ده‌وڵه‌ته‌که‌ى پاسدراى ئه‌حمه‌دى نژاده‌.

15 سال و 5 ماه و 13 روز و 8 ساعت و 20 دقیقه پیش از این

سنووردارکردنى چاپه‌مه‌نى له‌ ئێراندا که‌م وێنه‌یه‌

سنووردارکردنى چاپه‌مه‌نى له‌ ئێراندا که‌م وێنه‌یه‌


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن