مانفێرد نوواک راپۆرتدهرى تایبه‌تى رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان: راپۆرتێک سه‌باره‌ت به پێشێلکارى مافى مرۆڤ له‌لایه‌ن رژیمى ئێرانه‌وه
راپۆرتدهرى تایبه‌تى رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌باره‌ت به شکه‌نجه و هه‌ڵسووکه‌وتى بێ ره‌حمانه، نامرۆڤانه یان بێ رێزى و سووک کردن،
لیستێکى له پێشیلکارى مافى مرۆڤى له‌لایه‌ن رژیمى ئاخوندی بلاو کردۆته‌وه.
ناوبراو له پێشه‌کى راپۆرته‌که‌یدا نووسیویه‌تى: ئه‌و خالانه که باس کراوه کورتهیێکه له‌و تاوانانه‌ى که به‌رێوه‌براوه له شکه‌نجه و هه‌ڵسووکه‌وتى ناشیرین و بێ رهحمانهى دیکه‌ى، نامرۆڤانه یان بێ رێزى و سووکایه‌تى کردن له‌و سزایانه‌ن که دراوه به ر٠اپۆرتدهرانى تایبه‌ت و بۆ وهلاتانیش نێردراوه.
له راپۆرتى تایبه‌تى رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دا ده‌رکردنى حوکمى ئێعدام بۆ مێرمندالانى ژێر ١٨ ساڵ ته‌مه‌ن، ده‌رکردنى حوکمى به‌ردباران، گرتنى چالاکانى کرێکارى، زیندانى کردنى خوێندکاران و که‌مینه نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بیه‌کان هاتووه.
له‌و راپۆرته‌دا ئیشاره کراوه به گرتنى رۆژنامه‌نووسان و نووسه‌ران و هه‌ڵسووکه‌وتى خراپ له‌گه‌ڵیان به تۆمه‌تى دژایه‌تى کردنى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی.
له راپۆرتى راپۆرتدهرانى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا باس له سه‌رکوتى جۆراوجۆرى خوێندکاران و چالاکانى خوێندکاریى، وه‌ک گرتنى خوێندکاران له رۆژى ١٦ى سه‌رماوه‌ز رۆژى خوێندکار، کراوه.
سه‌رکوتى ژنان له رژیمى ئێران‌دا به‌شێکى دیکه‌ى راپۆرتى راپۆرتدهرانى تایبه‌تى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پێک دێنێ.
ئه‌و به‌ڵگه‌ى رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ووریایی داوه که‌مه‌ترسى سزاى مردن بۆ ئه‌میر عهبدولاهى، ره‌زا حجازى و که‌ماڵ سێ لاو که پروپاگه‌نده‌ى ئه‌وه ده‌کرێ له مێرمنداڵى دا تاوانیان کردوه.
ئه‌و راپۆرته ئیشاره‌ى به گرتنى ناقانوونى خوێندکاران و شکه‌نجه کردنیان له‌لایه‌ن هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانى ئینتزامی کردوه و هێندى نمونه‌ى وه‌ک گرتنى خوێندکارێک به تۆمه‌تى پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ رێکخراوى موجاهیدین، لێدان و شکه‌نجه‌ى خوێندکارێک له کاتى گرتنى چه‌ند سه‌عاته‌دا که بوه هۆى مردنى له دواى گه‌رانه‌وه‌ى بۆ ماڵ، هێناوه‌ته‌وه.