ده‌رکردنى حوکمى ئێعدام بۆ ههڵسووراوێکى سیاسى کورد
چالاکانى مافى مرۆڤ له ئێران، چالاکێکى سیاسى کورد له‌لایه‌ن دادگاى رژیم له ورمێ حوکى ئێعدامى به سه‌ردا سه‌پا.
به پێى هه‌واڵ، حوسێن خزرى دانیشتووى ورمێ به تۆمه‌تى پروپاگه‌نده دژ به رژیم و هاوکارى له‌گه‌ڵ یه‌کێک له هێزه کوردستانیه‌کان له‌لایه‌ن لقى یه‌کى دادگاى رژیمه‌وه حوکمى ئێعدامى به سه‌ردا سه‌پا.
ناوبراو له مانگى خهزهڵوهرى رابردوودا له‌لایه‌ن هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیمه‌وه گیرا و زۆربه‌ى گیرانهکهى له زیندانى تاکه‌که‌سی دا بردۆته سه‌ر و له کاتێکدا حوکمى ئێعدامى به سه‌ردا سه‌پا که بێ به‌ش کرا بوو له پارێزه‌ر و رێگه‌ى دیفاع له خۆى پێ نه‌ده‌درا.
شایانى باسه به‌و وکمه نوێ یه ژماره‌ى چالاکانى سیاسى مه‌حکوم به ئێعدام له کوردستانى ئێران گه‌یشتۆته ١٣ که‌س.