جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ره‌فسه‌نجانى هه‌ر٠ه‌شه‌ى له‌ وه‌لى فه‌قیه‌ رژیم کرد

ره‌فسه‌نجانى هه‌ر٠ه‌شه‌ى له‌ وه‌لى فه‌قیه‌ رژیم کرد

خه‌باتمێدیا: ره‌فسه‌نجانى له‌ نامه‌یێکى هه‌ر٠ه‌شاوی دا به‌ خامنه‌یی راگه‌یاند: بێ شک به‌شێک له‌ خه‌ڵک و احزاب و لایه‌نه‌کان ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ له‌وه‌ زیاتر ته‌حه‌مول ناکه‌ن و بورکان له‌ کۆمه‌ڵگادا ده‌ته‌قێته‌وه‌.

ره‌فسه‌نجانى ده‌ڵێ ته‌واوى تۆمه‌ته‌کانى ئه‌حمه‌دى نژاد له‌ کانى ویلایه‌تى خومه‌ینى و له‌ کاتى رێبه‌ریى جه‌نابتدا رووى داوه‌ که‌ رێنوێنى ده‌وڵه‌ته‌کان بوون. ناوبراو داواى له‌ خامنه‌یی کردوه‌ هه‌وڵى کوژاندنه‌وه‌ ئاگرێک بدا که‌ له‌ ئێستا دوکه‌ڵه‌که‌ى هه‌ست پێ ده‌کرێ و رێگه‌ له‌ هه‌لایسانى ئه‌و ئاگره‌ له‌ کاتى هه‌ڵبژاردن و دواى هه‌ڵبژاردن بگرێ.
ره‌فسه‌نجانى بیرى خامنه‌یی هێناوه‌ته‌وه‌ که‌ ئه‌و ئاگره‌ به‌ قسه‌کانى خودى خامنه‌یی له‌ مه‌شهه‌د رێگه‌ى بۆ خۆش کرا.
له‌ نامه‌ى ره‌فسه‌نجانى دا بۆ خامنه‌یی که‌ له‌ هه‌واڵده‌ریه‌کانى رژیم دا بلاوبۆته‌وه‌، هاتووه‌: به‌داخه‌وه‌ قسه‌ى دوور له‌ راستى و نامه‌سئولانه‌ى ئاغاى ئه‌حمه‌دى نژاد له‌ کاتى ووتووێژ له‌گه‌ڵ موهه‌ندیس موسه‌وى و رێ خۆش کردنه‌کانى پێشوو و رووداوه‌کانى دوایى، بیره‌وه‌ریه‌ تاڵه‌کان و کاره‌کانى مونافیقان و زیددى ئینقلابه‌کان له‌ ساڵه‌کانى سه‌ره‌تاى دواى سه‌رکه‌وتنى ئینقلاب و هه‌روه‌ها تۆمه‌ت لێدانه‌کان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانى ساڵى ٨٤ و هه‌ڵبژاردنه‌کانى مه‌جلیسى شه‌شه‌م و بۆگه‌ن پرژێن تاقمى پالیزدار مه‌حکوم بووى، هێنار٠وو له‌به‌ر ئه‌وه‌ که‌ به‌شێک له‌و قسانه‌ پێشتر له‌ ر٠اگه‌یێنه‌کانى ده‌وڵه‌ت دا و ئاگرى ئاماده‌ کردن له‌ قسه‌کانى مه‌شه‌هه‌دى پیرۆزه‌وه‌ رێگه‌ى بۆ خۆش کرا، ئیدیعاى ئه‌وه‌ که‌ ئه‌و باسانه‌ له‌ ووتووێژدا گووتراوه‌ و له‌ پێش دا به‌رنامه‌ى بۆ دانه‌رێژراوه‌ قه‌بووڵ ناکرێ، وگۆیا بۆ چاودێرى کردنى راپۆرت و به‌ڵگه‌ ئاشکرا و به‌رده‌وامه‌کانى دیوانى لێکۆڵینه‌وه‌کان سه‌باره‌ت به‌ وون بوونى یه‌ک ملیارد دولار و تووشبوون به‌ چه‌ند هه‌زار سه‌رپێچى له‌ به‌رێوه‌بردنى بودجه‌کان دا بێ، له‌وانه‌ش ره‌قیبى سه‌ره‌کى، خۆى به‌ سه‌ربه‌رزیه‌کان چاره‌که‌ سه‌ده‌یێکى ئنقیلابی ئیسلامى ده‌زانێ.
بردنه‌ ژێرپرسیارى بر٠یاره‌کانى دامه‌زرێنه‌رى کۆمارى ئیسلامى ئێران و هه‌وڵه‌کانى ئیمامى راحیل... له‌وه‌ خرابتر نه‌ده‌بوو.
ده‌ورانێکى ئاڵۆز که‌ خۆت له‌ پشته‌ سه‌رى ئیمام وه‌ک موجاهیدێکى پێشره‌و، سه‌رۆک کۆمار و له‌ ئاکامدا رێبه‌رى نیزام ده‌ور و به‌رپرسایه‌تى سه‌ره‌کیتان له‌ ئه‌ستۆ بووه‌.
ناوبراو له‌ نامه‌که‌یدا بۆ خامنه‌یی زیاد ده‌کا: له‌ رێ و ره‌سمى رێزگرتن له‌ ساڵیادى ئیمام به‌ ئاغاى ئه‌حمه‌دى نژادم گووت که‌ قسه‌کانى ناراستى زۆرى تێدایه‌ و ئیدیعاى درۆى پێوه‌ندى ته‌له‌فوونى من له‌گه‌ڵ یه‌کێک له‌ سه‌رکرده‌کانى عه‌ره‌ب و ئیدیعاى ده‌رهێنه‌ریى هه‌وڵه‌کانى هه‌ڵبژاردنى ره‌قیبه‌کان و تۆمه‌تى ناره‌وا به‌ ده‌سته‌یێک له‌ سه‌رکرده‌کانى نیزام، له‌وانه‌ ئاغاى ناتقى نوورى و منداڵه‌کانى من و خرابتر له‌ هه‌مووان بردنه‌ ژێرپرسیارى هه‌نگاوه‌کانى ئیمام بیرهێنایه‌وه‌ و پێشنیارم کرد که‌ راشکاوانه‌ تۆمه‌ته‌ ناراسته‌کان وه‌رگرێته‌وه‌ که‌ پێویست به‌ هه‌نگاوى قانوونى که‌سه‌کان و خانه‌واده‌گه‌لێک که‌ ناپیاوانه‌ و مه‌زڵومانه‌ کراونه‌ته‌ ئامانجى تیرى خراپه‌ ووتن، نه‌کا.
ره‌فسه‌نجانى بیرى خامنه‌یی هێناوه‌ته‌وه‌، له‌و باوه‌ر٠ه‌دام جه‌نابتان به‌ باشى ده‌زانن که‌ من و زۆرێک له‌ گه‌وره‌کانى شوێن دانه‌رى ئینقلاب و حه‌تا خۆت له‌ کاتى خه‌بات و ساڵه‌کانى سه‌ره‌تاى ئینقلاب له‌ هیندێ شوێن دا له‌لایه‌ن که‌سانێکى خراپ و دژه‌ ئینقلابه‌وه‌ هێرش کراوه‌ته‌ سه‌رمان و هه‌موو کاتێ به‌ خۆراگرى تۆمه‌ت و بێ رێزیه‌کانمان تێ په‌راندووه‌ و له‌ ده‌ورى نوێ دا تۆمه‌ت و جنێوه‌کان پێنج ساڵه‌ دیانم به‌ خۆدا گرتووه‌ و له‌ به‌ر ره‌زاى خودا و قازانجى ئینقلاب و وه‌لات له‌ به‌رانبه‌ر خه‌فه‌ته‌کاندا بێ ده‌نگ بووم هه‌ر له‌و باره‌وه‌ له‌لایه‌ن دڵسۆزانى ئیسلام و نزیکانه‌وه‌ گله‌ییم لێ ده‌کرێ، گرینگ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌وجار ئه‌و تۆمه‌تانه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆک کۆماره‌وه‌ له‌ راگه‌یێنه‌کاندا باس ده‌کرێ.
هه‌رچه‌ند له‌ کاتى خۆیدا سه‌رپێچى و ماف خواردنه‌ نه‌گووتراوه‌کانى هه‌ڵبژاردن و کرده‌وه‌کانى ده‌وڵه‌تى نۆیه‌م بۆ خه‌ڵک روون ده‌بێته‌وه‌ و ده‌خرێته‌ مێژووه‌وه‌.
له‌ جێى خۆیدایه‌ سه‌رنجى ئه‌و راستیه‌ش بدرێ که‌ به‌ ئه‌گه‌رى زۆر ده‌ست و پێوه‌نده‌کانى ده‌وڵه‌ت ئاگادارى ر٠اى من هه‌ن که‌ من به‌رده‌وامى ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ى ئێستا به‌ قازانجى نیزام و وه‌لات نابینم و به‌رێزیشت ئاگادارى ر٠اى منى و هۆکانیشى ده‌زانى، به‌لام ئه‌و ر٠ایه‌م له‌ راگه‌یێنه‌کاندا بلاو نه‌کردۆته‌وه‌ و ده‌ست و پێوه‌نده‌کانى ده‌وڵه‌تگه‌وره‌یان کردۆته‌وه‌ و ئامانج له‌و گه‌وره‌ کردنه‌وه‌ له‌و ووتووێژه‌دا روونه‌.
واى دانێین من وه‌ک رابردوو دیانم به‌ خۆمدا گرت، بێشک به‌شێک له‌ خه‌ڵک و احزاب و بزوته‌نه‌وه‌کان له‌وه‌ زیاتر ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ قه‌بووڵ ناکه‌ن و ئه‌و گرکانانه‌ى له‌ ناو سینه‌ که‌بابه‌کانه‌وه‌ هه‌ڵده‌قوڵێن له‌ کۆمه‌ڵگادا ده‌ته‌قێنه‌وه‌ که‌ نمونه‌کانى له‌ کۆبوونه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌ مه‌یدان و شه‌قام و زانستگاکاندا ده‌بیندرێن.
ئه‌گه‌ر نیزام نه‌یه‌وێ یان نه‌توانێ له‌گه‌ڵ ئه‌و کاره‌ ناشیرینه‌ى وه‌ک تۆمه‌ت و درۆکان و ناراستیانه‌ى باس ده‌کرێن به‌ره‌ور٠وو بێته‌وه‌ و ئه‌گه‌ر به‌رپرسانى به‌رێوه‌به‌رى یاسا نه‌یانه‌وێ یان نه‌توانن کۆتایی بێنن به‌ سه‌رپێچیه‌ ئاشکراکانى پێچه‌وانه‌ى قانوون که‌ به‌ ئاشکرا که‌سه‌کان وه‌ک گه‌نده‌ڵ که‌ ته‌نیا له‌ دواى ئه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵیه‌که‌ له‌ سه‌رى ئیسبات بوو له‌ دادگا ده‌بێ ئاشکرا بکرێ، چاره‌سه‌رى نه‌که‌ن و ئه‌گه‌ر که‌سێک له‌ پله‌ى سه‌رۆک کۆماریدا به‌ بێ له‌ به‌رچاو گرتنى جێ و رێى خۆى، رێگه‌ به‌ خۆى بدا تووشى ئه‌و گووناحه‌ گه‌ور و خوو و ره‌وشت شکێنانه‌ بێ له‌گه‌ڵ سوێندخواردن به‌وه‌ى که‌ پێ به‌ند بێ به‌ شه‌رع و قانوون، چۆن ده‌توانین خۆمان له‌ په‌یره‌وانى نیزامى پیرۆزى ئیسلامى بزانین؟
به‌ سه‌رنجدان به‌ پله‌ و به‌رپرسایه‌تى و که‌سایه‌تى به‌رێزت چاوه‌رێى ئه‌وه‌ ده‌کرێ بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌و کێشانه‌ و بۆ ره‌وانه‌وه‌ى فیتنه‌ مه‌ترسیداره‌کان و کوژاندنه‌وه‌ى ئاگرێک که‌ ئێستا دوکه‌ڵه‌که‌ى ده‌بیندرێ، هه‌ر جۆرێک که‌ پێ تان چاکه‌ هه‌نگاو هه‌ڵگرن و رێگه‌ له‌ بڵێسه‌دار بوونى ئه‌و ئاگره‌ له‌ کاتى هه‌ڵبژاردنه‌کان و دوایش بگرن.
له‌و ماوه‌ى که‌ ماوه‌ به‌ پێویستى ده‌زانم داواى به‌رێزت و خه‌ڵک سه‌باره‌ت به‌ به‌رێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنێک که‌ سالم بێت و زۆرینه‌ى خه‌ڵک تیایدا به‌شدارى بکا. کارێک که‌ ده‌توانێ بێته‌ هۆى رزگار بوونى وه‌لات له‌ مه‌ترسى و بێته‌ هۆى پته‌وبوونى یه‌ک پارچه‌یی نه‌ته‌وه‌یی و متمانه‌ى گشتى بێ و فینته‌کان نه‌توانن به‌ شک و گوومان ده‌قى په‌یامه‌که‌ت له‌ مه‌شهه‌د و گۆر٠ى ئیمام، به‌ که‌یفى خۆیان بگۆر٠ن و به‌ له‌ به‌رچاو نه‌گرتنى قانوون، به‌نزین بکه‌ن به‌ ئاگرى کراوه‌دا.
سر چشمه‌ شاید گرفتن به‌ بیل چو پر شد نشاید گرفتن به‌ پیل
دۆست، هاورێ، هاوسه‌نگه‌رى دوێنێ، ئه‌ورۆ و سبه‌ینێتان
ئه‌که‌به‌رى هاشمى ره‌فسه‌نجانى

15 سال و 5 ماه و 11 روز و 7 ساعت و 31 دقیقه پیش از این

ره‌فسه‌نجانى هه‌ر٠ه‌شه‌ى له‌ وه‌لى فه‌قیه‌ رژیم کرد

ره‌فسه‌نجانى هه‌ر٠ه‌شه‌ى له‌ وه‌لى فه‌قیه‌ رژیم کرد


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن