ئه‌حمه‌دى نژاد و چاره‌نووسى ناروونى ئه‌و یه‌ک ملیارد دولاره‌ى که وون بووه
خه‌باتمێدیا: رادوێ ئالمان، له کۆر٠ و کۆبوونه‌وه‌ى ئابوورى و سیاسى وه‌لاتدا ئه‌و پرسیاره دروست بووه که ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌حمه‌دى نژاد رۆیشت چاره‌نووسى ئه‌و یه‌ک ملیارد دولاره‌ى که له داهاتى ساڵى ١٣٨٥و له ه‌وڵه‌تى نۆیه‌م دا وون بووه، چى به سه‌ر دێ؟
به پێى به‌راورده‌کانى دیوانى لێکۆڵینه‌وه‌کان، ده‌وڵه‌تى نۆیه‌مى رژیم له ساڵى ١٣٨٥دا زیاتر له ١٢٥ ملیارد و ٧٦٣ ملوێن دولار له فرۆشتنى نه‌وت گاز داهاتى بووه. ئه‌و پووڵه ده‌بوو بخرێته حیسابی خه‌زێنه و بخرێته حیسابى پاشکه‌وتى دراوى رژیم، به‌لام کۆى ئه‌و پووڵه‌ى ده‌وڵه‌ت خستۆیه‌ته ئه‌و دوو حیسابه‌وه، یه‌ک ملیارد و ٥٨ ملوێن و ٥٤٠ هه‌زارى که‌مى هه‌بووه.
له ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوودا مه‌جلیسى رژیم و دیوانى لێکۆڵینه‌وه‌کان زۆر جار داوایان له ده‌وڵه‌ت کردوه که له باره‌ى ئه‌و که‌میه‌وه شیى کردنه‌وه بدا و به‌ڵگه‌کانى پێوه‌ند به خه‌رجیه‌کانى خۆى پێشکه‌ش بکا. به‌لام ده‌وڵه‌ت هیچ وه‌لامێکى نه‌داوه‌ته‌وه و دیوانى لێکۆڵینه‌وه‌کان دیسان مه‌جبوور بوو په‌روه‌نده‌که بداته‌وه به دادسه‌را.
پێداچوونه‌وه به‌و په‌روه‌نده‌دا تا ئێستا ده‌ستى پێ نه‌کردوه. ئێستا چین و تووێژه ئابوورى و سیاسیه‌کانى ئێران نیگه‌رانى ئه‌وه‌ن که ئه‌گه‌ر ئه‌حمه‌دى نژاد بروا ئه‌و په‌روه‌نده‌ش ده‌بێته موعه‌مایێک و چاره‌نووسى وه‌ک چاره‌نووسى په‌روه‌نده‌ى ٣٠ ٠ ملیارد تمه‌نه‌ى لێ دێ که له کاتى شاردارى ئه‌حمه‌دى نژاد دا وون بوو و تا ئێستاش چاره‌نووسى دیار نیه.
٨٣ ملیار دولار له کوێ یه؟
رۆژى شه‌ممه ٩ى جۆزه‌ردان عه‌لى مه‌زرووعى ئه‌ندامى کۆمیسیۆنى دارایی مه‌جلیسى شه‌شه‌مى رژیم، به بلاو کردنه‌وه‌ى بابه‌تێک له رۆژنامه‌ى سه‌رمایه‌دا ووریایی دا که به گشتى چاره‌نووسى ٨٣ ملیارد دولار له داهاتى نه‌وت له ماوه‌ى ٤ ساڵى سه‌رۆک کۆمارى ئه‌حمه‌دى نژاد، تا ئێستا روون نه‌بۆته‌وه.
مه‌زرووعى نووسى: به پێى بنه‌ما ئابووریه‌کانى بانکى ناوه‌ندى، داهاتى کۆکراوه له فرۆشتنى نه‌وت و گاز له چوار ساڵى ١٣٨٤ تا ١٣٨٧، زیاتر له ٢٨٣ ملیار دولار و خه‌رجیه‌کانى ده‌وڵه‌تى نۆیه‌م له‌و چوار ساڵه‌دا نزیک به ٢٠ ٠ ملیارد دوولار بووه. جێى خۆشیه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تى نۆیه‌م باقى ماوه‌ى داهاتى خستبێته حیسابى پاشکۆى دراو، به‌لام روون نه‌کردنه‌وه‌ى ده‌وڵه‌ت، به بیانووى نهێنى بوونى ژماره‌ى ئه‌و حیسابه، هیچ دڵ خۆشیێک ناهێڵێته‌وه.
دڵسۆزى یان سه‌رپێچى؟
فه‌ره‌یدوون هیمه‌تى جێگرى مافه‌وانى و پارڵمانى دیوانى لێکۆڵینه‌وه‌کان، کاتێک په‌روه‌نده‌ى یه‌ک ملیارده وون بووه‌که‌ى پێشکه‌ش به دادسه‌را ده‌کرد، به هه‌واڵنێرى رۆژنامه‌ى سه‌رمایه‌ى گووت: دیوانى لێکۆڵینه‌وه‌کان نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و بروایه‌ى که ئه‌و یه‌ک ملیارد دولاره خورابێ یان برابێ یان ئه‌وه‌که وون بووبێ، به‌لام ئه‌و به‌ڵگانه‌ى که له‌گه‌ڵ بنه‌ماکانى حیسابات بێته‌وه و له‌لایه‌ن دیوانه‌وه قه‌بووڵ بکرێ، پێشکه‌ش نه‌کراوه و تا کاتێ بانکى ناوه‌ندى ئه‌وه نه‌کا، ناتوانین چاره‌نووسى ئه‌و په‌روه‌نده روون که‌ینه‌وه.
ناوبراو هه‌روه‌ها گووتى: په‌روه‌نده چووته دادسه‌راى دیوانى لێکۆڵینه‌وه‌کان و له پێداچوونه‌وه دایه. ئه‌گه‌ر بانکى ناوه‌ندى به‌ڵگه‌کان پێشکه‌ش بکا شک و گوومانه‌کان ده‌ره‌وێنه‌وه. له‌وه به‌ده‌ر ئاکامى لێکۆڵینه‌وه‌کانى دادسه‌را و هه‌یئه‌ته‌کانى موسته‌شارى ته‌واو بێ، ده‌درێته راى گشتى.
پاسدار ئه‌حمه‌دى نژاد له ماوه‌ى چوار ساڵ سه‌رۆک کۆمارى خۆیدا به هۆى ئه‌و ناکۆکیانه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆکه‌کانى بانکى ناوه‌ندى دا هه‌یبوو، سێ جار گۆرینى. کارناسانى دارایی له‌و باوه‌ره‌دان که ئه‌م گۆران و جێ به جێ کردنانه بۆته هۆى ئه‌وه‌ى که کۆکردنه‌وه‌ى موعه‌ماى یه‌ک ملیارد دولاره‌دا دوا بکه‌وێ. له هه‌مان کاتدا روون نیه که له بنهر٠هت دا ئه‌و به‌ڵگانه بوو یان نه.