ووریایی توندى سوپاى پاسداران به موسه‌وى
حه‌وتوونامه‌ى \\\"صبح صادق\\\" ئورگانى ره‌سمى سوپاى پاسدارانى رژیم، له ئێستاوه پاسدار ئه‌حمه‌دى نژادى به براوه‌ى شانۆى هه‌ڵبژاردنه‌کان ناساندوه
و به تووندى ووریایی به میرحوسێنى موسه‌وى و لایه‌نگرانى داوه و نووسیویه‌تى، هه‌ر بزوتنه‌وه‌یێک بۆ \\\"شۆرشى په‌مه‌یی\\\" له ئێران‌دا له گه‌رادا ده‌خنکێنرێ.
ئه‌و حه‌وتوونامه نووسى: به کارهێنانى ره‌نگێکى تایبه‌ت بۆ یه‌که‌م جار له هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئێران‌دا نیشانه‌ى کلیلى ده‌ست پێکى شۆرشى په‌مه‌ییه. که‌سانێک له پشتى شانۆى ئه‌و ره‌نگه‌وه‌ن که له پێشوونه و رابردووى خۆیاندا دارێژران و به‌رێوه‌به‌رى شانۆى کوى زانستگا له ١٨ى پووشپه‌ردا و مانگرتن له مه‌جلیسى شه‌شه‌میان، هه‌یه و باوهر٠یان به سه‌رکه‌وتنى چاکسازى له رێگه‌ى بززوتنه‌وه‌ى کۆمه‌لایه‌تى و راکێشانى لایه‌نگران بۆ شه‌قامه‌کانه.
ئورگانى ره‌سمى سوپا هه‌روا نووسى: توندره‌وه‌کانى دووهه‌مى جۆزه‌ردان به‌رنامه‌یێکى وه‌ک شۆرشى ره‌نگه‌کان له گورجستانیان بۆ ده‌ورى ده‌یه‌مى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمارى دارشتووه. احزاب و تاقم و که‌سانێک که نیزامى سیاسیان به نێوه‌رۆکى دینى به سه‌رۆکایه‌تى ویلایه‌تى موتڵه‌قه‌ى فه‌قیه قه‌بووڵ نیه، له هه‌وڵى شۆرشى په‌مه‌یی دان.
ئه‌و حه‌وتوونامه‌یه زیاد ده‌کا، ئاغایان به پروپاگه‌نده‌ى قورس و جه‌وسازى له راگه‌یێنه‌کاندا خۆیان به براوه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کان ناساندوه و به راگه‌یاندنى جێژنى پێش وه‌خت لایه‌نگرانى خۆیان وه‌زه‌وق هێناوه و ئه‌گه‌ر به‌رانبه‌رکه‌یان سه‌رکه‌وێ باس له ته‌قه‌لوب له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ده‌که‌ن. ئه‌و مه‌سه‌له دروست ئه‌و شانۆیه‌یه که له‌لایه‌ن موخاله‌فانى ده‌وڵه‌تى گورجستانه‌وه به کار هێندرا.
ئورگانى ره‌سمى سوپاى پاسداران نووسى ئاغایان ده‌بێ بزانن هه‌ر جوولانه‌وه‌یێک بۆ شۆرشى په‌مه‌یی هه‌ر له گه‌رادا ده‌خێنکێندرێ.