جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بانگه‌وازی نێوده‌وڵه‌تی بۆ لابردنى پۆلیس له‌ ئه‌شر٠ه‌ف و لابردنی ئابڵۆقه‌دانی دژه‌مرۆڤانه‌

بانگه‌وازی نێوده‌وڵه‌تی بۆ لابردنى پۆلیس له‌ ئه‌شر٠ه‌ف و لابردنی ئابڵۆقه‌دانی دژه‌مرۆڤانه‌

دووشه‌ممه‌ ١٨ی جۆزه‌ردانی ١٣٨٨ (٨ی ژۆئه‌نی ٢٠ ٠ ٩)، هێزه‌کانی پۆلیسی عێراق، رێگه‌یان به‌ کرێکاران نه‌دا بچن بۆ کارکردن له‌ ئه‌شر٠ه‌ف و هه‌ڵسان به‌ هه‌ر٠ه‌شه‌کردن و گه‌ر٠اندنه‌وه‌یان.

هه‌تا کۆتایی ساڵی ٢٠ ٠ ٨ نزیکه‌ی ٧٥٠  کرێکار له‌ ئه‌شر٠ه‌ف کاریان ده‌کرد به‌ڵام له‌ ماوه‌ی پێنج مانگی رابردوودا، ته‌نیا نزیکه‌ی یه‌ک له‌ سێی ئه‌م کرێکارانه‌ ده‌یانتوانی به‌ تێپه‌ر٠بوون به‌ زۆرێک له‌ چاودێرکردن و بیانووهێنانه‌وه‌ و ئه‌زیه‌ت و ئازاردا بچن بۆ ئه‌شر٠ه‌ف و کار بکه‌ن. به‌ڵام له‌م رۆژانه‌ی دواییدا ته‌نانه‌ت یه‌ک کرێکاریش رێگه‌ نه‌دراوه‌ بچێت بۆ ناو ئه‌شر٠ه‌ف و کار بکات. رێگریکردن له‌ چوونی پێداویستییه‌ سه‌ره‌تاییه‌کان وه‌ک سابوون و هه‌ویرددان و مسواک و په‌رداخی ئاو و سه‌هۆڵدان (له‌ کاتێکدا پله‌ی گه‌رما ده‌گاته‌ به‌ ٥٠  ده‌ره‌جه‌) و ته‌نانه‌ت پێڵاو و گۆره‌وی هه‌روا به‌رده‌وامه‌.
دانیشتووانی ئه‌شر٠ه‌ف له‌ نامه‌کانی خۆیاندا بۆ رێکخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریکایی ته‌ئکیدیان کردووه‌ که‌ چوونی پۆلیس بۆ ناو ئه‌شر٠ه‌ف، له‌ کاتێکدا هێزه‌کانی ئه‌ر٠ته‌شی عێراق و هه‌روه‌ها هێزه‌کانی ئه‌مریکا وه‌ک چاودێر هه‌بوونیان هه‌یه‌ و له‌ ماوه‌ی ٢٣ ساڵی رابردوودا هیچ کێشه‌یه‌ک نه‌بووه‌ له‌ بواری ئاسایش و پاراستن له‌ ناو ئه‌شر٠ه‌ف، ته‌نیا ده‌توانێ مه‌به‌ستی سه‌رکوتکه‌رانه‌ و به‌ دیکته‌کراوی رژێمی ئێران وه‌دی بهێنێت. به‌ تایبه‌تی که‌ له‌ مانگی ئاپریلی ئه‌مساڵدا، مه‌تر به‌ مه‌تری که‌مپی ئه‌شر٠ه‌ف له‌ لایه‌ن یه‌که‌ی تایبه‌تی سه‌گانی پۆلیس وه‌زاره‌تی ناوخۆوه‌ خراوه‌ته‌ به‌ر پشکنین.

15 سال و 5 ماه و 10 روز و 7 ساعت و پیش از این

بانگه‌وازی نێوده‌وڵه‌تی بۆ لابردنى پۆلیس له‌ ئه‌شر٠ه‌ف و لابردنی ئابڵۆقه‌دانی دژه‌مرۆڤانه‌

بانگه‌وازی نێوده‌وڵه‌تی بۆ لابردنى پۆلیس له‌ ئه‌شر٠ه‌ف و لابردنی ئابڵۆقه‌دانی دژه‌مرۆڤانه‌


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن