رێکه‌وتن له سه‌ر ئابڵوقه‌ى نوێى کوره‌ى باکوور
پێنج ئه‌ندامى هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له سه‌ر پێش نووسى بر٠یارنامهى ئابڵوقه‌ى کوره‌ى باکوور رێکه‌وتوون.
به پێى راپۆرته‌کان ئه‌و وه‌لاتانه له سه‌ر په‌ره‌پێدانى ئابڵوقه‌کان دژ به کوره‌ى باکوور به هۆى دوو تاقى کردنه‌وه‌ى ناوکه‌یی له‌م دواییانه‌دا رێکه‌وتوون.
دیپلۆماته‌کان به بی بی سی یان ووتووه: که له‌م پێش نووسه‌دا سه‌باره‌ت به پشکنینى بارى که‌شتیه‌کانى کوره‌ى باکوور، قه‌ده‌غه‌ى توند و تۆڵترى له سه‌ر هه‌نارده‌ى چه‌ک و چۆڵ و چاودێرى کردنى زیاترى سات و سه‌وداى ماڵى ئه‌و وه‌لاته، رێکه‌وتوون.
ئه‌و به‌رنووسه له‌لایه‌ن ژاپون، ئه‌ندامى هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کوره‌ى باشوور دارێژراوه. بر٠یار وایه ئه‌و پێش نووسه رۆژى هه‌ینى بخرێته ده‌نگدانه‌وه.
ئه‌مریکا و ژاپوون داواى سزاى توندترى کوره‌ى باکووریان کردوه به‌لام چین و روسیه سه‌باره‌ت به ئابڵوقه‌ى کوره‌ى باکوور که‌مێ خۆ ده‌بوێرن.
کوره‌ى باکوور جوێ له تاقى کردنه‌وه‌ى ناوکه‌یی ئه‌م دواییانه‌ى خۆى دوو هه‌واڵنێرى ژنى ئه‌مریکایی به زیندانى درێژخایه‌ن مه‌حکوم کردوه.