وورده‌کارى زیاتر سه‌باره‌ت به دزیه‌کانى خانه‌واده‌ى ره‌فسه‌نجانى
هه‌واڵده‌رى حکومه‌تى فارس که سه‌ر به سوپاى پاسدارانه، وورده‌کارى زیاترى له دزیه‌کانى خانه‌واده‌ى ره‌فسه‌نجانى بلاوکرده‌وه.
ههر٠هشه و به‌کارهێنانى زۆر و کلاوبه‌ردارى گه‌وره بۆ دامه‌زرانى شیرکه‌ته رووکه‌شه‌کان له هه‌وڵى به‌ده‌ست هێنانى ئیمتیازى شیرکه‌ته نه‌وتیه‌کان له‌وانه گازه گووشراو، وه‌رگرتنى به‌رتیلى چه‌ند ملیارد دولارى له رێکه‌وتن نامه خارجیه‌کان، دانى به‌رتیلى زۆر به ده‌لاڵه‌کان بۆ سات و سه‌ودا له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکانى نه‌وت وه‌کوو توتاڵ، الف، ئه‌ستات ئویل و نورینکو، په‌ره‌دان به ده‌سه‌لاتى وه‌زاره‌تى نه‌وت به مه‌به‌ستى به‌ستنى رێکه‌وتن نامه له‌گه‌ڵ شیرکه‌ته‌کانى ئه‌و خاه‌نواده، دامه‌زرانى ناوگانى که‌شتى لێخورین بۆ ر٠اگواستنى که‌ل و په‌لى قاچاخ، شه‌به‌که‌ى دراوى ته‌قه‌لوبی، قاچاخى که‌ل و په‌لى عه‌تیقه و که‌ل و په‌لى رێگه پێ نه‌دراو، ده‌ست گرتن به سه‌ر جه‌زیره‌ى کیش وه‌ک ناوچه‌یێکى ئازادى تیجارى و کۆکردنه‌وه‌ى پووڵێکى خه‌یاڵى له سه‌رمایه‌گوزارى و سات و سه‌وداى گه‌وره تیایدا، په‌ره‌سه‌ندنى ده‌سه‌لات و پاوان کردن له پیشه‌سازى هه‌وایی دا، ده‌ست گرتن به سه‌ر به‌نده‌ر گورمرگه‌کانى وه‌لات به‌کار هێنانى به‌رتیلى قه‌به له هاورده و هه‌نارده‌ى قاچاخى به‌ربلاوى که‌ل و په‌ل له به‌نده‌ره جۆراوجۆره‌کان دا، پاوانکردنى هه‌نارد و تیجاره‌تى پسته و وه‌ده‌ر نانى بازرگانه بچووکه‌کان، سه‌رمایه گوزاری گه‌وره‌ى ده‌ره‌وه وه‌ک دروست کردنى رێگاوبان و ناوه‌ندى توریستى و سه‌یرانگا و ویلاسازى له کانادا، دامه‌زرانى شیرکه‌تى که‌ل و په‌لى نه‌وتى له بریتانیا، کلاونانه سه‌ر شێخه‌کانى عه‌ره‌ب و حه‌یف و مه‌یلى میلیاردى له پووڵى ناوه‌نده‌کانى نه‌خۆشیه تایبه‌ته‌کان.
له‌و راپۆرته‌دا خانه‌واده‌ى ره‌فسه‌نجانى وه‌ک مافیاى ده‌وڵه‌مه‌ندى و ده‌سه‌لات، عالیجه‌نابانى مافیایی و غوده‌یێکى کوشنده ناوبراوه.