کرێکارانى به‌نداوى شنۆ مانیان گرت
به پێى هه‌واڵى گه‌یشتوو، رۆژى پێنج شه‌ممه ٢١ى جۆزه‌ردانى ١٣٨٨ کرێکارانى به‌نداوى شنۆ به هۆى نه‌دانى حه‌ق ده‌ستى دوو مانگیان ده‌ستیان له کار کێشاوه‌ته‌وه و مانیان گرتووه.
ئه‌وه له کاتێکدایه که ئه‌و کرێکارانه له ماوه‌ى حه‌وتووى رابردوودا چه‌ند جار ووریاییان به به‌رپرسان داوه، که ئه‌گه‌ر حه‌ق ده‌سته‌کانیان نه‌درێنێ مان ده‌گرن. ئه‌و کرێکارانه له‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ى که هاتۆته پێش زۆر توور٠هن و رایانگه‌یاندوه تا حه‌قه‌کانیان نه‌درێ ناچنه‌وه سه‌ر کار.