خه‌ڵکى کوردستان به‌شێوه‌یێکى یه‌کگرتووانه شانۆى هه‌ڵبژاردنه‌کانى رژیمیان بایکوت کرد
خه‌باتمێدیا: خه‌ڵکى شاره جۆراوجۆره‌کانى کوردستان دوێنێ هه‌ینى ٢٢ى جۆزه‌ردان له شانۆى هه‌ڵبژاردنى رژیم به‌شداریان نه‌کردوه و ته‌نیا ژماره‌یێکى که‌م له ده‌ست و پێه‌نده‌کانى چوونه‌ته پاى سنووقه‌کانى ده‌نگ دان.
له شاره‌کانى ورمێ، سه‌ڵماس و ناوچه‌ى ته‌رگه‌ور و مه‌رگه‌ور ژماره‌یێکى زۆر که‌م که به زۆرى حه‌لقه له گوێ رژیم وون به‌شداریان کردوه.
به پێى هه‌واڵه‌کان خه‌ڵکى شارى سه‌قز به شێوه‌یێکى گشتى خۆیان بوارد له چوونه سه‌ر سندووقه‌کانى ده‌نگدان و زۆرێک له خه‌ڵک چوونه‌ته سه‌یرانگاکانى ده‌ره‌وه‌ى شار و بایه‌خێکیان به شانۆى هه‌ڵبژاردن نه‌داوه.
وه‌ک ده‌گووترى له بنکه‌کانى مه‌دره‌سه‌ى سه‌عدى، مه‌دره‌سه‌ى مسته‌فاى خومه‌ینى زۆرترین که‌س به‌شدارى کردوه که ژماره‌یان نه‌گه‌یشتۆته ١٠ ٠ که‌س. هه‌روه‌ها هێزه‌کانى رژیم له‌م شاره‌دا له حاڵه‌تى ئاماه‌باشی دا بوون.
له بنکه‌کانى گه‌ره‌کى شاناز، مه‌دره‌سه‌ى لاله‌هاى انقلاب، ستوده، بێهداشتى به‌هارستان و سه‌لاحه‌دینى ئه‌یوبی و مه‌دره‌سه‌ى ٧ى تیر، شه‌قامى حافز، مه‌دره‌سه‌ى فاتیمه‌ى زارا، کۆمیته‌ى ئیمدادى خومه‌ینى، هۆڵى فه‌همیده ژماره‌یێکى زۆر که‌م له شانۆى رژیمدا به‌شداریان کردوه و ئه‌وه‌ى به‌شدارى کردوه کارمه‌ند و مۆره‌کانى رژیم بوون.
به پێى هه‌واڵ خه‌ڵکى شارى نه‌ه‌غه‌ده و ده‌ورووبه‌رى، هیچ بایه‌خێکیان به شانۆى هه‌ڵبژاردنى رژیم نه‌داوه و ته‌نیا مۆره‌کانى رژیم له سه‌ر سندوقه‌کانى ده‌نگدان دا بیندراون. به‌شدارى نه‌کردنى خه‌ڵکى نه‌غه‌ده له‌و شانۆیه‌ى رژیم له حاڵێکدا بوو که هێزه‌کانى رژیم هه‌وڵى زۆریان ده‌دا خه‌ڵک ببه‌نه بنکه‌کانى ده‌نگدانه‌وه.
له ره‌وانسه‌ره‌وه هه‌واڵمان پێ گه‌یشتووه که سندوقه‌کان له ئیداره‌ى رێ و بانکى میلله‌ت و مزگه‌وتى جامێعه ژماره‌یێکى زۆر که‌م خه‌ڵکى تێدا بووه و زۆرێک له خه‌ڵک یان له شار چوونه‌ته ده‌ر یان ئه‌وه‌ى که له ماڵه‌کانیان نه‌هاتوونه ده‌ر.
به‌شدارى نه‌کردنى خه‌ڵکى ئه‌و شاره له شانۆى هه‌ڵبژاردنى رژیمدا بێ وێنه بووه، هێزه‌کانى رژیم هه‌وڵیان داوه که به زۆر و ههر٠هشه، مووچه‌خۆره‌کان ببه‌نه بنکه‌کانى ده‌نگدان به‌لام خه‌ڵک ئاماده‌ى به‌شدارى له‌و شانۆیه‌دا نه‌بوون.
به پێى هه‌واڵى گه‌یشتوو له سنه، سندوقه‌کانى ده‌نگدان له گه‌ره‌که‌کانى حه‌سه‌ن ئاوا و غه‌فوور، موبراه‌ک ئاوا و مه‌یدانى کوهنه‌وه‌رد، گه‌ره‌کى ئاقا زه‌مان، فه‌رجه، کارئاموزى، کانى کوزه‌ڵه، عه‌باس ئاواى سه‌ر و خوار، به‌هاران، وه‌کیل، بوار خوسره‌و ئاوا، شه‌قام سه‌فه‌رى، شه‌قامى مه‌ردوخ، ده‌رمانگاى ئیمام شافێعى، مه‌دره‌سه‌ى سه‌ره‌تاى گورکانیان نژاد و مه‌دره‌سه‌ى مه‌لا سه‌درا به شێوه‌یێکى گشتى چۆڵ بووه خه‌ڵکێکى که‌م له‌و بنکانه‌دا ده‌بیندران.
له دێکانى بێساران عه‌نبربزان و چه‌ند دێى سه‌ر به‌و شاره به شێوه‌یێکى به‌رچاو هه‌ڵبژاردن کراوه. مزگه‌وتى جامێعه‌ى ئه‌و شاره یه‌کێک له بنکه سه‌ره‌کیه‌کانى ده‌نگدان بووه که جوێ له پاسدار و عاڵقه‌له گوێکانى رژیم که‌سی دیکه نه‌بیندراوه.
له مه‌هاباد پێشنیوه‌رۆى هه‌ینى بنکه‌کانى شانۆى هه‌ڵبژاردن له مه‌دره‌سه‌کانى دانش و خوله‌فاى راشدین زه‌ویه‌کانى شاردارى، گه‌ره‌کى باغى سیسه، مه‌دره‌سه‌ى باغى لاله له شاره‌کى مه‌هاباد، مه‌دره‌سه‌ى حه‌سه‌ن زاده له مه‌یدانى ئیستقلال خه‌ڵکێکى زۆر که‌مى تێدا بینراوه.
بایکوتى شانۆى هه‌ڵبژاردن له‌م شاره‌دا به باشى به‌رێوه‌چووه و خه‌ڵک خۆیان بورادوه له چوونه بنکه‌کانى ده‌نگدان و ته‌نیا مۆره‌کانى رژیم و پاسداران له‌و بنکانه‌دا بینراون.
هه‌ر چه‌ند هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیم هه‌وڵیان داوه خه‌ڵک ببه‌نه پاى سندوقه‌کان به‌لام خه‌ڵکى شۆرشگێر٠ى مه‌هاباد هیچ بایه‌خێکیان نه‌دا به هه‌وڵه‌کان و شانۆى رژیم.
به پێى هه‌واڵ بنکه‌کانى شانۆى هه‌ڵبژاردن له شارى سه‌رده‌شت چۆڵ بووه و خه‌ڵک به‌شداریان نه‌کردوه و به زۆرى به‌سیجیه‌کان له‌و بنکانه‌دا بینراون و زۆربه‌ى خه‌ڵک بایه‌خیان نه‌داوه به‌و هه‌ڵبژاردنانه و داواى سه‌رانى رژیم بۆ به‌شدارى.
به پێى هه‌واڵ زۆربه‌ى دێکانى سه‌رده‌شتیش هه‌مان هه‌ڵوێستى شۆرشگێر٠انهیان بووه و سه‌باره‌ت به شانۆى هه‌ڵبژاردن.
له شارى مه‌ریوان و ده‌ورووبه‌رى له‌وانه دێکانى چوور و نه‌نه و ئاڵمانه بایکوتى شانۆى هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌لایه‌ن خه‌ڵکى ئه‌و شاره‌وه به شێوه‌یێکى به‌رچاو به‌رێوه‌چووه. بنکه‌کانى ده‌نگدان بریتی بوون له گه‌ره‌کى تازاوا ، شاره‌کى کانى دینار، جوجه سازى و نێ جوێ له که‌سانى به‌سیج و سه‌ربه رژیم که‌سی دیکه‌ى تێدا نه‌بیندراوه.
هه‌روه‌ها هێزه‌کانى رژیم به شێوه‌یێکى به‌ربلاو خه‌ریکى گه‌ران بوون له شاردا.
هه‌واڵه‌کان له پیرانشار ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌ن که جوێ له هێندێ کارمه‌ند و مۆره‌ى رژیم و پاسدار، که‌س نه‌چۆته بنکه‌کانى ده‌نگدان و ئه‌و بنکانه به شێوه‌یێکى به‌رچاو چۆڵ بوون.
سندوقه‌کانى ده‌نگدان له کرماشان که له گه‌ره‌که‌کانى ٦ى به‌همه‌ن، مه‌یدانى فرده‌وسى، مه‌یدانى قودس، که‌سرا، شاردارى پێشوو، ئاوه‌دانى مه‌سکه‌ن، موسه‌دیق، کارمه‌ندان، موعه‌لیم و باقى بنکه‌کانى دیکه‌ى شار خه‌ڵک به شێوه‌یێکى که‌م به‌شداریان کرد و زۆربه‌ى خه‌ڵکى ئه‌و شاره هه‌ڵبژاردنه‌کانیان بایکوت کرد.
به پێى هه‌واڵ له کرماشان خه‌ڵکى شۆرشگێرى ئه‌و شاره به‌رنگارى هێزه‌کانى ئینتزامى رژیم بوونه‌وه و بۆ ماوه‌ى چه‌ند ده‌م تێکگیران له نێوان خه‌ڵکى ئه‌و شاره و هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیم به‌رێوه چوو.
شانۆگه‌رى رژیم له شارى بانه له‌لایه‌ن خه‌ڵکى ئه‌و شاره‌وه گرینگى پێ نه‌درا و به شێوه‌یێکى یه‌کگرتووانه ئه‌و شانۆگه‌ریه‌یان بایکوت کرد.
به پێى هه‌واڵ بنکه‌ى ده‌نگدان له ئیداره‌ى سه‌بت ئه‌حواڵ، بارهێنان و په‌روه‌رده، مانگى سوور، مه‌دره‌سه‌ى نمه‌کى، جیهاد، مه‌دره‌سه‌ى حیجاب، سه‌رچاوه سروشتیه‌کان و مه‌دره‌سه‌ى پیرموراد ژماره‌یێکى یه‌کجار که‌م خه‌ڵکى تێدا بیندراوه، و له دێ کانى بۆیه‌ن و ئارمه‌رده ژماره‌ى ده‌نده‌ران له ٢٠ ٠ که‌س تێ نه‌په‌ریوه.
به پێى هه‌واڵى گه‌یشتوو له کامیارانه‌وه، خه‌ڵکى کامیاران و ده‌ورووبه‌ر به شێوه‌یێکى به‌رچاو خۆیان بوواردوه له به‌شدارى کردن له شانۆى هه‌ڵبژاردنى رژیمى ئاخوندى. سندوقه‌کانى ده‌نگدان له کانونى ئیرشادى ئیسلامى، کانوونى فاتیمه و ده‌بیرستانى غه‌فارى و دێى مه‌رزه‌وانى چۆڵ و هۆڵ بووه.
به پێى هه‌واڵێک که له شارى بۆکانه‌وه پێمان گه‌یشتووه خه‌ڵکى نیشتمان په‌روه‌رى ئه‌و شاره نه‌ک هه‌ر به‌شداریان له شانۆى هه‌ڵبژاردنى رژیمدا نه‌کردوه بگره به شێوه‌یێکى گشتى دوکان و بازاره‌کان داخرابوون. به جۆرێک که ئیمام جومعه‌ى بۆکان تووره بووه و داواى له خه‌ڵک کردوه ئه‌گه‌ر به‌شدارى شانۆى هه‌ڵبژاردنه‌کان ناکه‌ن به‌لانى که‌مه‌وه له نوێژى هه‌ینى دا به‌شدار بن.
هه‌واڵه‌کان له دیوانده‌ره‌وه نیشان ده‌ده‌ن که خه‌ڵکى ئه‌و شاره به گشتى هه‌ڵبژاردنه‌کانى رژیمیان بایکوت کردوه و له مزگه‌وتى ئه‌و شاره جوێ له مۆره‌کانى رژیم و ده‌سته‌یێک به‌سیجى که‌سى دیکه‌ى تێدا نه‌بینراوه.