هه‌واڵنێره خارجیه‌کان ده‌بێ ئێران جێ بێڵن
رادوێ فه‌رانسه، هه‌واڵنێرانى بێ سنوور هه‌واڵیان داوه که ویزاى زۆرێک له هه‌واڵنێرانى خارجى که بۆ کۆکردنه‌وه‌ى هه‌واڵ و راپۆرت سه‌باره‌ت به شانۆى هه‌ڵبژاردنى رژیم چبوونه ئێران،
درێژ نه‌کراوه‌ته‌وه و به‌وانه‌ى که ماوه‌ى مانه‌وه‌یان ماوه گووتراوه باشتر وایه له ئێران بچنه‌ده‌ر.
ره‌زا موعینى ئه‌ندامى رێکخراوى بێ سنوور له فه‌رانسه ده‌ڵێ: هه‌واڵنێرانى خارجى له ئیسپانیا، ئیتالیا، ئاڵمان و فه‌رانسه بۆ دانى ویزا و ئیجازه‌ى کار کردن له ئێران کێشه‌یان بۆ دروست بووه.
ناوبراو هه‌روه‌ها باسى له بوونى لیستى ره‌شى هه‌واڵنێران کرد که لاى به‌رپرسانى رژیم خۆشه‌ویست نین، و چوونگه راى ره‌خنه‌گرانه‌یان هه‌یه ویزایان پێ نادرێ.