جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

گیرانى ژماره‌یێکى زۆر له‌ رۆژنامه‌وانان چالاکانى سیاسى له‌ ئێران

گیرانى ژماره‌یێکى زۆر له‌ رۆژنامه‌وانان چالاکانى سیاسى له‌ ئێران

هاوکات له‌گه‌ڵ بلاوبوونه‌وه‌ى ئیدیعاى سه‌رکه‌وتنى پاسدار ئه‌حمه‌دى نژاد له‌ شانۆى هه‌ڵبژاردنى رژیم دا و نار٠ه‌زایه‌تى به‌ربلاوى خه‌ڵکى تاران به‌و ئیدیعایه‌، ژماره‌یێکى زۆر له‌ چالاکانى سیاسی و رۆژنامه‌وان له‌ ئێراندا گیراون.

ر٠اپۆرته‌کان باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ ئه‌ندامانى تاقمى به‌ ناو (جبهه‌ مشارکت ایران اسلامى) له‌ دواى کۆبوونه‌وه‌ى هه‌یئه‌تى سیاسیان گیراون بۆ جێگه‌یێکى نادیار براون.
موحسینى میردامادى سکرتێرى حیزبی موشاره‌که‌ت و خێزانه‌که‌ى به‌ ناوى زه‌هرا موجه‌ره‌دى، سه‌عیدى شه‌رێعه‌رتى، زوهره‌ ئاقاجارى و عه‌بدولا ره‌مه‌زان زاده‌ ووته‌بێژى ده‌وڵه‌ته‌که‌ى ئاخوند خاته‌مى له‌ نێو گیراوه‌کاندان.
هێندێ له‌ هه‌واڵه‌کان باس له‌ گیرانى محه‌ممه‌د ره‌زا خاته‌مى براى سه‌رۆک کۆمارى پێشووى رژیم و خێزانه‌که‌ى ده‌که‌ن. موسته‌فا تاج زاده‌ و بێهزاد نه‌به‌وى له‌ سه‌رکرده‌کانى تاقمى موجاهیدینى ئینقلابی ئیسلامیش له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌کانى رژیمه‌ه‌و گیراوه‌.
راگه‌یێنه‌کانى سه‌ربه‌ ئه‌حمه‌دى نژاد و ده‌وڵه‌ته‌که‌ى له‌ حه‌وتووى رابردوودا به‌ ده‌یان جار ئه‌و دوو تاقمه‌یان به‌وه‌ تاوانبار کرد بوو که‌ خه‌رێکى ئاژاوه‌ نانه‌وه‌ن.
ناره‌زایه‌تی به‌ربلاو له‌ شاره‌کانى ئێران
پێش له‌ گیرانى چالاکانى سیاسى له‌ ئێران، شه‌پۆلێکى ناره‌زایه‌تى به‌ربلاو له‌ ئاکامى شانۆى هه‌ڵبژاردنه‌کان شه‌قامه‌کانى تارانى گرته‌وه‌ و ته‌شه‌نه‌ى کرد بۆ شاره‌کانى دیکه‌.
هه‌زاران که‌سى نارازى به‌ رێ پێوان له‌ شه‌قامه‌ جۆراوجۆره‌کانى تاران له‌گه‌ڵ ئاگردانى چه‌ندین ئوتوبوس و سه‌تڵه‌ گه‌وره‌ى پاش ماوه‌ و ئه‌شغاڵ شه‌قامه‌کانیان به‌ست و دژ به‌ پاسدار ئه‌حمه‌دى نژاد باقى سه‌رانى رژیم شیعارى مه‌رگ بۆ دیکتاتۆریان ده‌وته‌وه‌.
پۆلیسى دژه‌ شۆرش هێرشى بردۆته‌ سه‌ر نار٠ازیه‌کان و ده‌ستى کردوه‌ به‌ لێدان و شکه‌نجه‌ى به‌شداربووان له‌و رێ پێوانانه‌دا و چه‌ندین که‌سیشیان لێ گرتوون.
هه‌روه‌ها شه‌وى شه‌ممه‌ نار٠ازیه‌کان به‌ چوونه‌ سه‌ر بانه‌کان یا خود له‌ په‌نجێره‌کانه‌وه‌ \"الل٠‘ه‌ اکبر\"یان ده‌وته‌وه‌.
له‌ ئێستا پێوه‌ندى ته‌له‌فوونى له‌گه‌ڵ ئێران داخراوه‌ و زۆرێک له‌ ماڵپه‌ره‌ گرینگه‌کانى وه‌ک یوتوب، فیس بوک و تویتر فیلتێرکراوه‌. وه‌زاره‌تى پێوه‌ندیه‌کانى رژیم هه‌روا چه‌ندین ماڵپه‌ر٠ى نزیک له‌ تاقمى به‌ناو ئیسلاحخوازى فیلتێر کردوه‌ و هێلى ئینتێرنێتیش زۆر زه‌عیف بووه‌.
به‌ پێى هه‌واڵه‌کان له‌ چه‌ندین شارى دیکه‌ى وه‌ک ته‌ورێز، شیراز، مه‌شهه‌د، سنه‌، که‌ره‌ج، ئه‌هواز خه‌ڵک رژاونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان و دژ به‌ رژیمى ئاخوندى شیعار ده‌ڵێنه‌وه‌.
ئه‌و نار٠ه‌زایه‌تیانه‌ له‌ دواى ئه‌وه‌ هات که‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆى رژیم رۆژى شه‌ممه‌ ٢٣ى جۆزه‌ردان رایگه‌یاند که‌ پاسدار مه‌حمود ئه‌حمه‌دى نژاد به‌ وه‌ده‌ست هێنانى ٢٤ ملوێن و ٥٠ ٠  هه‌زار ده‌نگى هێناوه‌ته‌وه‌ و براوه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌.
راگه‌یاندنى ئاکامى هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ناوخۆوه‌ له‌گه‌ڵ کاردانه‌وه‌ى پاسدار میرحوسێن موسه‌وى و ئاخوند مێهدى که‌روبی به‌ره‌ور٠وو بوو و ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌یان به‌ شوعبه‌ده‌ بازى به‌رپرسانى هه‌ڵبژاردنه‌کان و سه‌دا و سیما ناوبرد.

15 سال و 5 ماه و 7 روز و 9 ساعت و 33 دقیقه پیش از این

گیرانى ژماره‌یێکى زۆر له‌ رۆژنامه‌وانان چالاکانى سیاسى له‌ ئێران

گیرانى ژماره‌یێکى زۆر له‌ رۆژنامه‌وانان چالاکانى سیاسى له‌ ئێران


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن