وه‌زاره‌تى ده‌روه‌ى ئاڵمان سه‌فیرى رژیمى بانگکرد
فرانک والتر ئیشتاین مایر وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئاڵمان رایگه‌یاند که سه‌فیرى رژیمى ئێرانى بانگ کردوه تا سه‌باره‌ت به رووداوه‌کانى سێ رۆژى رابردوو شیى کردنه‌وه بدا.
ناوبراو رۆژى یه‌کشه‌ممه ٢٤ى جۆزه‌ردانى ١٣٨٨، له ووتووێژ له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیونى \"ARD\" زیادى کرد: ئه‌و چه‌ند که‌سى دیکه له وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى وه‌لاتانى ئوروپایی له رژیمى ئێرانیان پرسیوه که ئایا بروا به ئاکامى هه‌ڵبژاردنه‌کان بکه‌ین یان نه.
له دواى راگه‌یاندنى خه‌وشدار بوونى ئاکامى شانۆى هه‌ڵبژاردنه‌کان، له‌لایه‌ن هێندێ تاقم و وه‌لاتانى ئوروپایی سه‌باره‌ت به راست و دروستى، دوودڵیان دهربر٠یوه.
ناوبراو رایگه‌یاند ده‌وڵه‌تى ئاڵمان سه‌باره‌ت به رووداوه‌کانى ئێران نیگه‌رانه.
له هه‌مانکاتدا راوێژکارى سه‌رۆک کۆمارى فه‌رانسه، له کاردانه‌وه به ئاکامى هه‌ڵبژارنه‌کانى رژیم و دانانه‌وه دووباره‌ى پاسدار ئه‌حمه‌دى نژاد له‌و پله‌دا، گووتى: ئێمه له به‌رانبه‌ر هه‌ل و مه‌رجێکى سیاسى راسته‌قینه‌دا جێ‌مان گرتووه: ئه‌حمه‌دى نژاد به توندره‌وى و هاندان له ده‌سه‌لاتدایه و ئه‌وه بۆ که‌سانێک که له جیهاندا ده‌یانه‌وێ رێزى ئێران راگرن و ووتووێژى له‌گه‌ڵ بکه‌ن ئاسان نیه.