چالاکێکى مافى مرۆڤ له تاران زیندانى کرا
به پێى هه‌واڵه‌کان سه‌عات ١٣:٣٠ رۆژى یه‌کشه‌ممه ٢٤ى جۆزه‌ردانى ١٣٨٨، شیوا نه‌زه‌ر ئاهارى، چالاکى مافى مرڤ و ئه‌ندامى کۆمیته‌ى راپۆرتدهرانى
مافى مرۆڤ له شوێنى کاره‌که‌ى له‌لایه‌ن هێزه‌کانى سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیمه‌وه گیرا.
ئه‌وه له کاتێکدایه که شه‌وى پێشتر هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانى رژیم ماڵى ناوبراویان پشکنی بوو و که‌ل و په‌لى شه‌خسى ناوبراویان له‌گه‌ڵ خۆیان بردبوو به‌لام به هۆى ئه‌وه‌ى که نه‌زه‌ر ئاهارى له‌و کاته‌دا له ماڵ نه‌بووه نه‌یان توانیوه بیگرن و رایانگه‌یاندوه که به زووترین کات خۆى به ئیداره‌ى ئیتلاعاتى رژیم بناسێنێ.
شیوا له خوێندکارانى ئه‌ستێره‌دار و بێ به‌ش له خوێندنه که له ماوه‌ى رۆژانى رابردوو له‌گه‌ڵ باقى خوێندکاره ئهستێرهدارهکانى دیکه سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌له نار٠هزایهتیان دهربر٠یوه.
شایانى باسه شه‌وى شه‌ممه ٢٣ى جۆزه‌ردان زۆرێک له چالاکانى سیاسى له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانى رژیمه‌وه گیراون و ئه‌و گرتنانه تا ئیستاش به‌رده‌وامه و ژماره‌ى گیراوه‌کان زیاتر له ٢٠ ٠ که‌سه.